Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-11 - 09:44

وەزارەتەکانی بەرگری ئەمەریکا و بەریتانیا پشت بە کڵاودی مایکرۆسۆفت دەبەستن

Avesta

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، کە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بووەتە بەکارهێنەری خزمەتگوزارییەکانیان و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش پشت بە خزمەتگوزاریەکی کۆمپانیاکە دەبەستێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی مایکرۆسۆفت کە ڕۆژی چوارشەمە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ پاراستنی زانیارییەکانی خزمەتگوزاری ئۆفیس ٣٦٥ بەکاردەهێنێت کە بەشێکە لە خزمەتگوزاری کڵاودی مایکرۆسۆفت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە زیاتر لە ٩٥ هەزار مەیلبۆکس یاخود کۆگای نامە ئەلیکترۆنییەکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا پشت بە تایبەتمەندیی پاراستن لە هەڕەشە پێشکەوتووەکان دەبەستێت لەناو خزمەتگوزاری ئۆفیس ٣٦٥دا (Office 365 Advanced Threat Protection).

ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پشت بە ئاژوور دەبەستێت، کە خزمەتگوزاری سەرەکی کڵاودی مایکرۆسۆفتە.

لەدوای بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا توانی ٢٠% ی پێداویستی و هێزی کارەکەی لە بەشی ئای تی کەمبکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بڵومبێرگ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یەکەمینە کە توانیویەتی بڕوانامە جیهانییەکان بۆ پاراستنی زانیاری لە خزمەتگوزاری کڵاود دا بەدەستبهێنێت، تاکە کۆمپانیاشە کە بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە جێگای متمانەبێت.

خزمەتگوزاری کڵاود بریتییە لە دابینکردنی ژێرخان و پێداویستی ئەلیکترۆنی بەرامبەر بە کرێیەکی مانگانە، واتە پێویست ناکات کۆمپانیاکان سەرمایەگوزاری بکەن لە کڕینی پێداویستی و لە ستافی شارەزادا بۆ بەڕێوەبردنی بەشی ئای تی و کارە ئەلیکترۆنییەکانیان.

لە جیهاندا چەند دابینکەرێکی خزمەتگوزاری کڵاود بوونیان هەیە وەکو ئامازۆن، مایکرۆسۆفت، گوگڵ، و ئای بی ئێم.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پڕبینەرترین وێبسایتەکانی عێراق پشت بە کڵاودی مایکرۆسۆفت دەبەستن و لە کوردستاندان. هەروەها وێبسایتی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق نوێکرایەوە و لە ئێستادا بۆ هۆستەکەی پشت بە مایکرۆسۆفت ئاژوور دەبەستێت. هەموو ئەمانەش لەلایەن کۆمپانیای ئاڤێستاوە کە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە وەکو پارتنەری هەڵبژێردراو خەڵات کراوە دابینکراون و بەڕێوەدەبرێن.