Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2023-02-20 - 08:57

ناساندنێک بۆ لاپتۆپەکانی لینۆڤۆ

Shaklin Allaf

لینۆڤۆ یەکێکە لە براندە سەرەکییەکانی کۆمپیوتەر کە بە هەمەچەشنی مۆدێلەکانی دەناسرێتەوە، کە هەریەکەیان باشترین چارەسەر بۆ پێداویستییەکانی بەکارهێنەرەکەی دابیندەکەن. هەروەها، مایکرۆسۆفت هاوبەشی لەگەڵ لینۆڤۆدا هەیە و بەرهەم و گونجاندنی هاوبەشیان هەیە.

لاپتۆپەکانی لینۆڤۆ بۆ شەش بەش(خێزان) پۆڵێن دەکرێن کە بریتین لە ثینکپاد(ThinkPad)، ثینکبووک(ThinkBook)، ئایدیاپاد(IdeaPad)، یۆگا(Yoga)، لیجن(Legion)، کرۆمبوک(Chromebook) کە زۆربەیان زنجیرەی جیاوازیان هەیە، ئەم بلۆگە یارمەتیت دەدات لاپتۆپێکی گونجاوی لینۆڤۆ بدۆزیتەوە بە پێی پێویستییەکانی خۆت.

بۆ تێگەیشتن و خوێندنەوەی ژمارەی مۆدێلی لاپتۆپەکانی لینۆڤۆ پێویستە ئەمانە بزانیت:
بەشی یەکەم ناوی خێزانەکەیە وەک ثینکپاد، ثینکبووک و هتد... دوای ناوی خێزانەکە، پیتی زنجیرەی لاپتۆپەکەیە وەک X، X1، T و هتد... وە کۆتا بەش ژمارەی مۆدێلی لاپتۆپەکەیە وەک ٦، ٧، ١١. هەروەها لە کۆتایی ژمارەی مۆدێلەکەدا پیتێک لەوانەیە هەبێت. کە ئاماژەیە بۆ ئەرکێکی تایبەتمەند و هەریەکەیان مانایەکی جیاوازی هەیە:

بۆ نموونە Lenovo Yoga 11S واتە لاپتۆپێکی خێزانی یۆگایە کە مۆدێلەکەی ژمارە ١١یە و لە جۆری سلیمە. واتە لاپتۆپێکی تەنکە.

ئێستا کە زانیمان چۆن مۆدێلەکان بخوێنینەوە و تێبگەین با مۆدێلەکانی لینۆڤۆ بناسین:

لێنۆڤۆ ثینکپاد(ThinkPad):
ثینکپاد زنجیرەیەکە لە لاپتۆپ و تابلێتی تایبەت بە بزنس کە ئاسایش و پارێزگای زیادە لەخۆدەگرێت بۆ کۆدکردنی فایلەکان و پاراستنیان. خاڵێکی سووری TrackPoint لە ناوەڕاستی کیبۆردەکەدایدا لە خۆدەگرێت کە وادەکات کیبۆردەکەی ئاسوودەتر بێت بۆ بەکارهێنان بە هۆی کەمکردنەوەی جوڵەی دەست.

زنجیرەیلاپتۆپەکانی ثینکپاد بریتیین لە: زنجیرەی T ئاماژەیە بۆ ئەو لاپتۆپانەی کە تەنکن.  زنجیرەی X زنجیرەیەکە لە لاپتۆپی بەهێز کە بۆ کۆمپانیا و بزنسی گەورە گونجاوە. زنجیرەی P ئاماژەیە بۆ لاپتۆپێکی گەورە یان بەهێز. زنجیرەی L ئاماژەیە بۆ تێچوویەکی کەم. زنجیرەی E بە هەمان شێوە ئاماژەیە بۆ لاپتۆپێکی تێچوو کەم. زنجیرەی C ئەمە لاپتۆپێکە کە تایبەتمەندی زۆر و توانای بەرهەمهێنان و پرۆسێسینگێکی بەهێزی هەیە. زنجیرەی11E زنجیرەیەکە کە بۆ خوێندکاران دروستکراوە. زنجیرەی A زنجیرەیەکە کە پرۆسێسەریAMD ی بەکاردەهێنێت.

ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟

 


لێنۆڤۆ ثینکبووک(ThinkBook):

ثینکبووک زنجیرەیەکە لە لاپتۆپ و تابلێتی تایبەت بە بزنس کە بۆ بەکارهێنانی کۆمپانیا و بزنس دیزاین کراوە. بۆ ڕێکخراوە بچووکەکان و فریلانسەرەکانە. هەروەها زۆر باشن ئەگەر شوێنی ئۆفیسێکی جێگیرت نەبێت چونکە قەبارەی شاشەکەی لە گەورەترین دۆخدا ١٥ ئینجە. بۆیە دەتوانیت لەگەڵ خۆت بیبەیت بۆ هەموو شوێنێک.

ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟

 

 

لێنۆڤۆ ئایدیاپاد(IdeaPad):

ئایدیاپاد زنجیرەیەکە لە لاپتۆپی پێشکەوتوو کە مۆدێلێکی زۆر مۆدێرنە و دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ئەزموونی کارکردنت سادە و گونجاو و بەرهەمدار بێت. زنجیرەی ئایدیاپاد دیزاینێکی بێهاوتای هەیە کە دەتوانێت سوود بەو بەکارهێنەرانە بگەیەنێت کە بەدوای لاپتۆپی بەهێز و سووک و کارایی بەرزدا دەگەڕێن.

زنجیرەی ئایدیاپاد بریتین لە: زنجیرەی ئایدیاپاد 1، زنجیرەی ئایدیاپاد فلێکس، زنجیرەی ئایدیاپاد 3، زنجیرەی ئایدیاپادی گەیمینگ، زنجیرەی ئایدیاپاد 5، زنجیرەی ئایدیاپاد 7، زنجیرەی ئایدیاپاد 9.

ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟

  

 

لێنۆڤۆ یۆگا(Yoga):
تایبەتمەندیی دوو لە یەکدای هەیە، واتر دەتوانیت ئامێرەکە بە شێوازی جیاواز و دۆخی لاپتۆپ و چادر و تابلێت بەکاربهێنیت. هەروەها نوێترین تایبەتمەندییەکانی وەکو سکانەری پەنجەمۆری هەیە. 

ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟

 


لینۆڤۆ لیجن(Legion): 
زنجیرەیەکە لە لاپتۆپ و دیسکتۆپی تایبەت بە بەکاربەران کە دیزاین کراوە بۆ گەیمەر و پڕۆگرامەران.
زنجیرەکانی لینۆڤۆلیجن:زنجیرەیY بریتییە لە لاپتۆپێکی پاک و بچووک و کێبڕکێکار. زنجیرەی لیجن ٥: بریتییە لە بژاردەی ئاست و کاراییەکی بەرز بۆ گەیمەران بە دیزاینێکی پاک و مینیمالیستی. زنجیرەی لیجن ٧: بریتییە لە پاکێجێکی بێهاوتا و گەورە.

ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟

 

 

لینۆڤۆ کرۆمبووک(Chromebook):
وەک لە ناوەکەیەوە دیارە کرۆمبۆک، سیستەمێکی کارپێکردنی کرۆمی هەیە کە بۆ بەکارهێنانی بەرنامەکانی وێبی ئۆنلاین وکڵاود دیزاینکراو.

ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟

 

ئاڤێستا هاوبەشی فەرمی لینۆڤۆیە لە عێراق، بۆیە ئاڤێستا دەتوانێت باشترین بەرهەمەکانی لینۆڤۆتان بۆ دابین بکات کە لەگەڵ پێداویستییەکانی کارەکەتاندا بگونجێت.