Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2023-01-11 - 08:31

قوربانیانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان هەمیشە بزنسە گەورەکان نین.

Hawre Kamal

قوربانیانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان هەمیشە بزنسە گەورەکان نین، بەڵکو زۆربەی کات کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکانن.

ئەگەر تۆ بزنسێکی بچووک یان مامناوەند بیت، مەترسییەکی ڕاستەقینەی هێرشی ئەلیکترۆنی هەیە بۆ سەر دامەزراوەکەت. چونکە نزیک لە نیوەی هەموو هێرشە ئەلیکترۆنییەکان کە دەکرێنە سەر بازرگانییەکان دژی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکانە.

ئەوەی ئەو ژمارەیە مەترسیدار دەکات ئەوەیە کە زۆرێک لە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان ئامادە نین بۆ ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییانە. لە کاتێکدا کە بازرگانییە گەورەکان هەمیشە ئاسایشی ئەلیکترۆنییان زۆر بە جددی وەرگرتووە، بەڵام ئەو ڕێوشوێنانەی کە کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان دەیگرنەبەر زۆرجار پارچە پارچەن، ناتەواون، یان کۆن و بەسەرچوون.

کەواتە پێویستییەکی ڕوون هەیە بە چارەسەرێکی سیکیوریتی کاریگەر لە ڕووی تێچوونەوە کە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان بخاتە بەهێزترین پێگەی مومکین بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشە ئەلیکترۆنیانەی کە ئەمڕۆ دەیبینین. چارەسەرەکە پێویستە ئاسان بێت بۆ دامەزراندن و سادە بێت بۆ بەڕێوەبردن. لەوانەیە زۆربەی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان بەشی ئایتییان نەبێت یان بودجەیەکی کەمیان بۆ ئەو بەشە تەرخانکردبێت. بۆیە پێویستیان بە چارەسەرێکە کە سیکیوریتییەکەیان بە یەکجارەکی و بۆ هەمیشە بپارێزێت.

دوو ڕەوتی سەرەکی لە جیهانی بازرگانیدا وا دەکات کە لەمڕۆوە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان پێداچوونەوە بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی خۆیان بکەن. یەکێکیان بەدیجیتاڵیبوونە. لەگەڵ گواستنەوەی داتاکانی کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان بۆ کڵاود، کە لەگەڵ پڕۆسەی بەدیجیتاڵبووندا بە ئەگەرێکی زۆرەوە زیاتر بەرەوڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی دەبنەوە.

ڕەوتەکەی تر کارکردنی دووراودوورە (Remote)، لەوانەیە یەكێک لە کارمەندەکانت لە ماڵەوە یان لە چوونەدەرەوەی مەیدانیدا کاربکات، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە و دەکرێ لاوازییەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنیت ئاشکرا بکات. لە ئێستادا پێویستە 100% دڵنیا بیت لەوەی کە هەموو کەسێک بە شێوەیەکی پارێزراو کاردەکات لە هەر شوێنێک بێت و لەسەر هەر ئامێرێک بێت. تاوانبارانی ئەلیکترۆنی زۆر حەز بە کارکردنی دووراودوور دەکەن. ئەوان دەزانن کۆمپانیاکان لەوانەیە ئەم لایەنە بە هەند وەرنەگرن. بۆیە ئەگەر ئەندامێکی ستافەکەت دوور لە ئۆفیس کاردەکات، پێویستە ڕێنمایی و ئامڕازی پێویست بۆ خۆپاراستن وەربگرێت.

دەکرێ دەرئەنجامەکانی فەرامۆشکردنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی زیانی گەورە و وێرانکەر لە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان بدات. بەگشتی لەوانەیە بزنسێکی گەورە بتوانێت بەرگەی زیانەکان بگرێت، بەڵام کاریگەرییە داراییەکان دەکرێ ببێتە هۆی لەناوبردنی بزنسە بچووکەکان. هەروەها لێرەوە پرسی گرنگی متمانەش هەیە. ئەگەر ئاسایشی ئەلیکترۆنی فەرامۆش بکەیت، ئەگەری زۆرە کاریگەری لەسەر داتای کڕیارەکانت هەبێت. 

دەتوانیت ڕاوێژکارییەکی بێبەرامبەر لەگەڵ تیمی فرۆشتنی ئاڤێستا بەدەستبهێنیت، سەبارەت بە ستراتیژی ئاسایشی ئەلیکترۆنیت. ئاڤێستا بەپێی پێویستی و داواکارییەکانی بزنسەکەت ستراتیژییەکەت پێشکەش دەکا. هەر ئێستا کاتێک بۆ چاوپێکەوتن دیاریبکە.