Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-01-16 - 11:34

بۆچی ئاڤێستا وۆردپرێس و هاوشێوەکانی بەکارناهێنێت؟

Avesta

سیستمی بەڕێوەبەری ناوەڕۆک (CMS) سیستمێکە بۆ بەڕیوەبردنی ناوەرۆکی دیجیتاڵی یا دەتوانین بڵێین قاڵبێکی وێبسایتی ئامادەکراوە دەخرێتە بەردەستی بەکارهێنەرەکان بۆ ئەوەی کە گۆڕانکاری تێدا بکەن و لەگەڵ کارەکەی خۆیاندا بیگونجێنن. وۆرد پرێس و هاوشێوەکانی وەک درۆپاڵ و جووملە جۆرێکن لەم قاڵبە ئامادەکراوانە.

ئەم قاڵبانە کار ئاسانی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی دەکات وا دەکات کە وێبسایتێک بەچەند ڕۆژێکی کەم و جوهدێکی کەم ئامادەبکەیت لەبەوە ئەوەی تەنها کاری دیزاین و نوسینەوەی هەندێک کۆدی بۆ دەکرێت (Front End Development) بەڵام لە لایەکی ترەوە کێشەو گرفتیان هەیە کە لێرەدا هەندێکیان دەخەینەڕوو.

- لەبەر ئەوەی زۆربەی (سی ئێم ئێس)ەکان کە لەبەردەستن بۆ هەمووکەس و کۆدەکانیان کراوەن، هاکەرەکان دەتوانن بەئاسانی سەیری کۆدەکان بکەن و بۆ کەلێنی سکیورتی دەگەڕێن تیایاندا. ئەمەش وادەکات ئەو وێبسایتانەی بە (CMS) دروستکراون مەترسی ئەوەیان هەبێت کە ڕوبەڕووی چەندین هێرش ببنەوە. سیستمەکانی (CMS) ناچارن بەردەوام 'پاچ' و چارەسەر بۆ سکیوریتی ئەو وێبسایتانە دروستبکەن و ڕەوانەی بەکارهێنەرەکانیان بکەن. 

تەنانەت هەندێک پڕۆگرامی تایبەت هەیە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی کەلێنە سکیوریتییەکان لەو وێبسایتانەدا دەستنیشان دەکەن کە بە (CMS) دروستکراون و ئۆتۆماتیکی هێرش دەکەنە سەریان. 
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە کۆمپانیای سکیورتی ئەلەکترۆنی سکوری کردویەتی لە نۆ مانگی ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ٢١٦٠٠ حالەتی هاککردن تۆمارکراوە بۆ وردپرێس کە پشکی شێری بەرکەوتوە لە ڕیژەی هاککردن و بەدوایدا جووملە و ماجینتۆ و دروپاڵ دێن.

- سیستمەکانی (CMS) قاڵبی ئامادەکراو بۆ چەندین ئاستی بەکارهێنەرەکان لە بچووکەوە تاوەکو کۆمپانیای گەورە ئامادە دەکەن، لەبەر ئەوە ڕێژەیەکی زۆر لە کۆد دەنوسرێتەوە تا لەگەڵ ئەو هەموو پێداویستیانەدا بگونجێت. ڕەنگە تۆ هەموو ئەو فیچەرانە بەکارنەهێنیت بەڵام کۆدە زیادەکان و پڵەگینەکان دەبنە هۆی خاوبوونەوەی ناپێویستی وێبسایتەکەت. 

- هەندێک لە تێمپلەیتەکان بەباشی پاڵپشتی لە زمانی عەرەبی و کوردی ناکەن و گرفت و کێشە دروست دەبێت لە گۆڕینی ڕێرەوی وێبسایتەکە لە چەپەوە بۆ ڕاست. هەندێکجار چارەسەرکردنی ئەم گرفتە یاخود دۆزینەوەی وێبسایتێک کە لە هەموو ڕوویەکەوە گونجاوبێت و گرفتی ڕاست و چەپی نەبێت سەرئێشەیەکی زۆر دروست دەکات.

- هەر لەبەرئەوەی ئەم قاڵبانە ئامادەکراون زۆر لاستیکی نین (Flexible) بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو جۆرە دیزاینێکدا بگونجێت یا هەموو ئەو فیچەرانەی تێدا نیە کە تۆ مەبەستتە، هەندێک جار بەناچاری دەبێ خۆتبگونجێنی لەگەڵ ئەو دیزاین و تایبەتمەندیانەی کە لەقاڵبەکەدا هەیە.

- سیستمی (CMS) وا دروستکراوە بۆ چەندین بزنس و شێوازی وێبسایت بشێت، لەبەر ئەوە کۆنترۆل پەنێڵێکی تاڕادەیەک ئاڵۆزی هەیە کە وا دەکات پۆستکردنی بابەت و دانانی وێنە و ڤیدیۆ زۆر ئاسان نەبێت. هەروەها بۆ پۆستکردنی بابەتێکی نوێ کاتی زیاتری دەوێت. لەبەوە ئەوە بۆ کۆمەلێک دامەزراوەی هەواڵی کێشە دروست دەکات چونکە کات بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی نوێ و بەپەلە زۆر گرنگە. زۆر کات پێویست دەکات ئەو کەسانەی کار لەسەر وێبسایتەکە دەکەن خولی فێربوون وەرگرن بۆ ئەوەی بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ وێبسایتەکە بکەن و کۆنترۆڵی دابەزاندنی بابەتەکان بکەن.

لەبەر ئەم هۆیانە ئێمە لە کۆمپانیای ئاڤێستا بە هیچ جۆریک (CMS) یا خود قاڵبی ئامادەکراو بەکار ناهێنێت بەڵکو بە شێوازی کەستەم (Custom) وێبسایت دروست دەکەین. لە شێوازی کەستەمدا زۆربەی بەش و پێکهاتەکانی وێبسایتەکە بەپێی خواستی داواکار لە بنچینەوە دروستدەکرێن. بەمەش کڕیارەکان دڵنیا دەبن کە سایتێکی سکیور (پارێزراو) و خێرایان دەبێت و لە هەموو ڕوویەکەوە بەدڵی خۆیانە. ئێمە وێبسایت والێدەکەین کە لەگەڵ خواستەکانی تۆدا بگونجێت نەک تۆ خۆت بگونجێنی لەگەڵ وێبسایتەکەدا، هەروەک چۆن لەلای بەرگدروو پۆشاکێک دەدوریت پڕ بە قەبارەی لەشی خۆت.