Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2022-06-14 - 09:20

پێویستە چی بزانیت لە کاتی کڕینی لاپتۆپدا؟

Hawre Kamal

لە ئێستادا کۆمپانیای دێڵ باشترین و هەمەجۆرترین لاپتۆپەکان بەرهەمدەهێنێت لە جیهاندا، هەر لاپتۆپێکت بوێت تایبەت بە بوارەکەی خۆت دەتوانیت لە زنجیرەی لاپتۆپەکانی دێڵدا بیدۆزیتەوە. کەواتە با لاپتۆپەکانی دێڵ بناسین! لاتیتیود، ئێکس پی ئێس، ئینسپیرۆن، ڤۆسترۆ، پریسژن، کامیان بۆ تۆ گونجاوە؟

سەرەتا لە کاتی کڕینی لاپتۆپدا پێویستە ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بکەین:

  1. 1- قەبارەی شاشە: لەوانەیە وابزانیت ئەمە خاڵێکی لاوەکییە بەڵام وەک ڕام و میمۆری دواتر ناتوانیت قەبارەی شاشەکەت بگۆڕیت بۆیە باشترە لە سەرەتاوە دانەیەکی گونجاو بۆ ئیشەکەت هەڵبژێریت، قەبارەی شاشە لە ١١.٦ ئینجەوە دەستپێدەکات بۆ ١٧.٣ ئینج.

  2. 2- کوالێتی شاشە: بێگوومان ڕۆژانە چەندان کاتژمێر بە دیار شاشەی لاپتۆپەکەتەوە دادەنیشیت بۆیە وا باشترە کوالێتییەکی سروشتی هەبێت ئازار بە چاوت نەگەیەنێت. دواتر دەبێ بڕیار بدەیت ئایە شاشەیەکت دەوێ کە پشتگیری touchscreen بکات یان نا؟ دواتریش ڕوونی شاشەکە ئایە HD، Full HD، یان 2K و 4K بێت؟

  3. 3- پڕۆسێسەر: دواتر پێویستە پڕۆسێسەرێک (CPU) بۆ لاپتۆپەکەت هەڵبژێریت، لێرە پێویستە ڕەچاوی کلۆک سپید و کاش (Cache) و ژمارەی ناوکەکانی (CORE) پڕۆسێسەرەکە بکەین، ئایە ئینتڵ بێت یان ئەی ئێم دی؟
    ئینتڵ/Intel: ناوی پڕۆسێسەرەکانی ئینتڵ بە براند دەستپێدەکات و براندە باوەکانیش ئەمانەن: Intel Core, Intel Pentium, Intel Celeron. براندی ئینتڵ کۆر ئاستی باشتر و تایبەتمەندی باشتر لە خۆدەگرێت لە کاتێکدا پێنتیوم و سیلیرۆن بۆ ئەو کەسانەیە کە بودجەیەکی سنوورداریان هەیە و تایبەتمەندی کەمترە. هەروەها Intel Xeonمان هەیە کە دەکرێ تایبەتمەندییەکانی بە پێی پێویست بگۆڕێت و بۆ کەسانەیە کە پێویستیان بە ئاست و خێراییەکی زۆر بەرز هەیە و بۆ سێرڤەر و ۆڕکستەیشن بەکاردێت.

بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی ناونانی پڕۆسێسەرەکانی ئینتڵەوە ئەم بڵۆگە بخوێننەوە


ئەی ئێم دی: پڕۆسێسەرەکانی ئەی ئێم دی بە گشتی دوو براندمان هەیە کە بریتین لە ڕایزن و زنجیرەی A. زنجیرەی ئەی لە سێ خێزانی بچووکتر پێکدێت و دەکرێت بۆ بەکارهێنانێکی ئاسایی ڕۆژانە بەکاربهێندرێت وەک گەڕانی ئینتەرنێت و سەیرکردنی ڤیدیۆ و چالاکییە ئاساییەکانی تر.

  1. 4- ڕام (بیرگەی کاتی): ڕامەکەت دیاریدەکات کە دەتوانیت لە یەک کاتدا ئیش بە چەند بەرنامە بکەیت.
    • ٤-٨ گێگا ڕام: بۆ بەکارهێنانی ئاسایی ڕۆژانە وەک گەڕانی ئینتەرنێت و ئیشپێکردنی ڤیدیۆ و بەکارهێنانی بەرنامەکانی ئۆفیس.

    • ٨-١٦ گێگا ڕام: بۆ داتابەیسی گەورە و کارپێکردنی بەرنامەکانی ئیدتکردنی ڤیدیۆ و وێنە.

    • بە لایەنی کەمەوە ١٦ گێگا ڕام: بۆ ئاستێكی فرەکار و سەرنجڕاکێش، بۆ کارپێکردنی بەرنامەکانی 3D و یاریە ئاست بەرزەکان.
  2. 5- بیرگە (Storage): بەکاردێت بۆ هەڵگرتن و زەخیرەکردنی فایلەکانت، دەبێ بە پێی پێویستی خۆت دانەیەک هەڵبژێریت و هەروەها ڕەچاوی جۆرەکەش بکەیت کە ئایە SSD بێت یان HDD یانیش NVME بێت؟
    • HDD: نرخی هەرزانە و بەڵام لە چاو دوو جۆرەکەی تردا خاوترە.

    • SSD: نرخی گرانترە لە چاو HDD و بەڵام خێراییەکەی زیاترە.

    • NVME: خێراییەکەی زۆر زیاترە لەو دوانەی تر بەڵام لە هەمان کاتدا نرخیشی زیاترە.


ئێستاش با بێینە سەر ناساندنی زنجیرە خێزانی لاپتۆپەکانی دێڵ: خاڵێک کە سەرەتا ئاماژەی پێ بدەین ئەوەیە کە هەمیشە باشترین لاپتۆپ گونجاوترین لاپتۆپ نییە واتە پێویستە بە پێی کار و پێویستییەکەی خۆت لاپتۆپ هەڵبژێریت.


خێزانی ئێکس پی ئێس/XPS
زنجیرەی ئێکس پی ئێس باشترین لاپتۆپی ئاستبەرزە بۆ کەسانی پرۆفیشناڵ و هەم بۆ کەسانی ئاسایی کە دەیانەوێت لە سەر باشترین لاپتۆپەکان کار بکەن هەم لە ڕووی دیزاین و هەم لە ڕووی ئاست و تواناوە. بێگوومان کوالێتی و ڕوونی و ڕەنگی دەوڵەمەند خاڵە جیاکەرەوەکانی تری لاپتۆپەکانی ئێکس پی ئێسن.
زنجیرەی ئێکس پی ئێس پێکدێت لە XPS 13، XPS 15، XPS 17 کە ئێکس پی ئێسی ١٣ بچووکترینیانە لە ڕووی قەبارەی ڕوونماوە بە ١٣ ئینج و ئێکس پی ئێسی ١٧ گەورەترینیانە بە ١٧ ئینج وە نوێترین نەوەیە لە زنجیرەی لاپتۆپەکانی ئێکس پی ئێسدا.


ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟



خێزانی لاتیتیود/Latitude
زنجیرەی لاتیتیود تایبەت بە بزنس دروستکراوە بە ڕەچاوکردنی ئاست و توانا و لایەنی سیکیوریتی، خێزانی لاتیتیود پێکدێت لە چوار زنجیرە، ٣٠٠٠، ٥٠٠٠، ٧٠٠٠، لەگەڵ ٩٠٠٠ کە نوێترینیانە. لاپتۆپەکانی لاتیتیود ڕوونماکەیان بە قەبارەی ١٣ و ١٤ و ١٥ ئینج بەردەستن.




ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟



هەر لە خێزانی لاتیتیودا کۆمەڵێك لاپتۆپی بەهێزمان هەیە کە بۆ ئەوە دیزاینکراون، کە بەرگەی ژینگەی سەخت و مەیدانی بگرن. بە تایبەت پلەی گەرمی بەرز یان نزم، شێ و تەڕبوون، تۆز و خۆڵ، تیشکی خۆر و دژە فیشەک. شاشەکانیان ڕوونیەکی تایبەتی هەیە کە تیشکی خۆر کاری لێنەکات.

ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟



خێزانی ڤۆسترۆ/Vostro

خێزانی ڤۆسترۆ دیزاینکراوە بە لەبەرچاوگرتنی پێویستییەکانی بزنسێکی بچووک. هەروەها لایەنی سیکیوریتیی و ئامڕازە بنچینەییانی تێدا بەردەستخراوە، خێزانی ڤۆسترۆ پێکدێت لە سێ زنجیرە، ٣٠٠٠، ٥٠٠٠، ٧٠٠٠. لاپتۆپەکانی ڤۆسترۆ ڕوونماکەیان بە قەبارەی ١٣ و ١٤ و ١٥ و ١٦ ئینج بەردەستن.



ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟


خێزانی ئینسپیرۆن/Inspiron
خێزانی ئینستپیرۆن دیزاینکراوە بە لەبەرچاوگرتنی پێویستییە ڕۆتینی و ڕۆژانەیییەکان. بەوە ناسراون کە کێشیان سووکە و پاترییەکانیان بەرگەی زۆر دەگرێت، خێزانی ئینسپیرۆن پێکدێت لە چوار زنجیرە، کە بریتین لە ئینسپیرۆنی ١٣ و ١٤ و ١٥ و ١٦. هەروەها لاپتۆپەکانی ئینسپیرۆن ڕوونماکەیان بە قەبارەی ١٤ و ١٥ و ١٦ ئینج بەردەستە.



ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟

خێزانی پریسژن/Precision
لەگەڵ خێزانی پریسژن بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ ئەرکەکانت ڕاپەڕێنە. ۆرکستەیشنەکانی پریسژن بەهێزترین و باشترینن بە لەبەرچاوگرتنی ئاست و توانای کارکردن دیزاینکراون. خێزانی پریسژن پێکدێت لە سێ زنجیرە، کە بریتین لە پریسژنی ٣٠٠٠ و ٥٠٠٠ و ٧٠٠٠. هەروەها ۆرکستەیشنەکانی پریسژن ڕوونماکەیان بە قەبارەی ١٤ و ١٥ و ١٧ ئینج بەردەستە.

ئەم بەرهەمە بۆ کێیە؟

کۆمپانیای ئاڤێستا پاڕتنەری فەڕمی کۆمپانیای دێڵە لە ئێراق و دەتوانێت هەموو بەرهەمەکانی دابینبکات بۆتان، دەتوانن بۆ دابینکردنی هاردوێری بزنس و دامەزراوەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن.