2022-04-25 - 09:32
چۆنیەتی چالاککردنی مایکرۆسۆفت ئۆفیس و مایکرۆسۆفت ٣٦٥ دوای کڕینی
دوای ئەوەی یەکێک لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت
ئۆفیس یان مایکرۆسۆفت ٣٦٥ دەکڕیت بێگوومان کلیلێک(کۆدێکی تایبەت) وەردەگریت بۆ
چالاککردنی بەرنامەکەت، بەڵام لەوانەیە لە خۆت بپرسیت پێویستە لە کوێدا ئەم کلیلە
تۆماربکەم؟ یان لەوانەیە مایکرۆسۆفت ٣٦٥ خێزانی بکڕیت کە بۆ ٥ بەکارهێنەر دەبێت،
ئایە کۆدەکە بۆ هەر پێنجیان بەکاردێنیت؟
سەرەتا سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە چونکە ئێستا
شتەکان کەمێک جیاوازن و وەک جاران کار ناکەن.
وەک لە ڤیدیۆکەدا بینیت ئێستا ئەکاونتی
مایکرۆسۆفتەکەت بریتییە لە کلیلکی چالاککردنی ئەو بەرنامانەی دەیانکڕیت، کەواتە با
ئێستا هەنگاو بە هەنگاو بەرهەمێک بکڕین.
-
سەرەتا سەردانی ئاڤێستا ستۆر بکە(کلیک لێرە بکە) بۆ ئەوەی بەرهەمەکەت بکڕیت، دەتوانیت بە فاستپەی یان زەین کاش پارە بدەیت. دواتر لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە کلیلی چالاککردنی بەرنامەکەت پێدەگات.
- دواتر وێبسایتی www.office.com/setup بکەوە یان Microsoft365.com/setup
- لێرە ئەکاونتی مایکرۆسۆفتەکەت بکەرەوە ئەگەر ئەکاونتی مایکرۆسۆفتت نییە دەتوانیت دانەیەکی نوێ دروست بکەیت، بەڵام ئیمەیڵ و پاسۆردی ئەم ئەکاونتەت بیر نەچێت چونکە ئیتر ئەمە کلیلی چالاککردنی بەرهەمەکەتە.
- دوای ئەوەی ئەکاونتەکەت کردەوە داوات لێدەکات کە کلیلی چالاککردنەکە داخڵ بکەیت، ئەگەر داوای نەکرد ئەوا دیارە بە شێوەیەکی خۆکار کۆدەکە خۆی داخڵ بووە، یان پێشتر ئەو کۆدە بەکارهێنراوە.
- تەواو ئێستا کۆدەکەت پەیوەست بوو بە ئەکاونتی مایکرۆسۆفتەکەتەوە، هەر کاتێک بەرنامەکەت دابەزاند، ئەم ئیمەیڵە داخڵ بکە و بەرنامەکە خۆی چالاک دەبێت.
ئەم ڕێگەیەی سەرەوە بۆ چالاککردنی بەرنامەکانی
مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠٢١ و ٢٠١٩ و مایکرۆسۆفت ٣٦٥ بەکاردێت. جا لەسەر ویندۆز بێت
یان ماک. بەڵام بۆ چالاککردنی مایکرۆسۆفت ٣٦٥ بزنس ستاندارد
پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت.
چۆنیەتی دابەزاندنی بەرنامەکان
ئەگەر ئەم ئیرۆرەت بینی"This
product key has already been used" کاتێک
کۆدەکەت داخڵکرد، ئەوە واتای ئەوەی ئەکاونتەکەت چالاک بووە و ئیتر پێویستت بە
کۆدەکە نییە. لە جیاتی ئەوە سەردانی account.microsoft.com/services بکە و
بەرنامەکانت داونڵۆد بکە.
پرسیار باوەکان:
- مایکرۆسۆفت ٣٦٥ی خێزانیم کڕیووە کە بۆ ٥ کەس دەبێت، چۆن یەک کۆد بۆ ٥ کەس بەکاربێنم؟
ئەگەر
مایکرۆسۆفت ٣٦٥ی خێزانیت کڕی ئەوا کۆدی چالاککردنەکە تەنها لەسەر یەک ئەکاونت
بەکاردێنیت و ئەوانی تر بانگێشت دەکەیت. چۆن ئەوە بکەم؟
-
سەردانی ئەم لینکە دەکەیت https://account.microsoft.com/services/office/sharing و دواتر بەو ئەکاونتە دەچیتە ژوورەوە کە بەرهەمەکەت پێ کڕیووە.
- دواتر بچۆ سەر Start sharing و بە دوو ڕێگە دەتوانیت بەکارهێنەرەکانی تر بانگێشت بکەیت یان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە یان ڕاستەوخۆ لینکەکەیان بۆ دەنێریت.
- ئەگەر بە ئیمەیڵ بانگێشتیان بکەیت ئەوا پێویستە ئەو ئیمەیڵە بنووسیت کە بەکاریدێنن بۆ بە ئیشپێکردنی بەرنامەکان.
- دوای ئەوەی بانگێشتەکەیان قبووڵکرد دەتوانن بە ئیمەیڵی خۆیان داخڵی ئەم وێبسایتە بن www.office.com و بەرنامەکان داونڵۆد بکەن.
- کلیلی چالاککردنەکەم ئیش ناکات؟
ئەگەر کلیکی
چالاککردنەکەت ئیش ناکات یان دوای ماوەیەک لە ئیش کەوتووە، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە
ئەو کلیلە ئۆرجیناڵ نەبووە، جا یان کلیلێکی دزراو بووە یان بە ڕێگەیەکی نائاسایی
فرۆشراوە بۆیە لە ئیش کەتووە. لە زۆربەی کاتەکاندا ئەو کلیلانەی کە فرۆشیارەکە
لەسەر لەزگەیەک دەتداتێ کلیلێکی دزراوە و بە ئەگەری زۆرەوە لە ئیش دەکەوێت، بۆیە
باشترە لە شوێنێکی باوەڕپێکراو وەک ئاڤێستا ستۆر بەرهەمەکانت بکڕیت تاوەکو لەم
کێشانە بەدوور بیت.