Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2022-03-01 - 11:22

كڵاود یان سێرڤەر و ژێرخانی ناوخۆیی؟

Hawre Kamal

لەم ساڵانەی دواییدا تەکنەلۆژیا و شێوازی بەڕێوەبردنی بزنس بە بەردەوامی و ڕۆژانە بەرەوپێش دەچێت و گەشەدەستێنێت، ئەمە مانای چییە بۆ بزنس و کۆمپانیاکان؟ چۆن دەتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ڕۆژدا بگونجێنن؟

بزنسە بچووک و مامناوەند و دامەزراوە گەورەکان بەردەوام لە ململانێدان تاوەکو بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بە کڕیارەکانیان بکەن، بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزاریییەکانی كڵاودیش هاوکارێکی باشە لەم ئەرکەیاندا، بەو پێیەی خێرایی بازاڕ و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان کلیکی بەردەوامی هەر بزنسێکە، بۆیە بەردەوام ئەو پرسیارە ڕووبەڕووی بزنس و کۆمپانیاکان دەبێتەوە کە ئایە بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکەیان کڵاود بەکاربهێنن یان ژێرخان و سێرڤەری ناوخۆیی(on-premises) تایبەت بە خۆیان؟ لەم بڵۆگەدا هەڵدەستین بە باسکردنی لایەنە باش و خراپەکانی هەر یەک لەم دوو ڕێگەیە و بە خوێندنەوەی بەرچاوڕوونییەکتان دەبێت لەو بارەیەوە.

سەرەتا با بپرسین کڵاود چییە؟
لە سادەترین شێوەیدا کڵاود بریتییە لە پڕۆسەی بەکارهێنانی سێرڤەرێکی دوور لە خۆت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ هەڵگرتنی سەرچاوەکانی وەک ئیمەیڵ، نێتۆڕکین، ستۆرج، داتا، سۆفتوێر و بەرنامە، بەڕێوەبردن و پڕۆسێسکردنی داتا، لێکدانەوە و شیکردنەوە داتا، وە پارێزگاریکردن لەم داتایەش لە ئەستۆی لایەنی دابینکاردایە.

لە ڕووی توانای پڕۆسێسکردن و توانای هەڵگرتنی داتاوە دەتوانین بڵێین بێسنوورە، ئەمە یارمەتی بزنسە سەرەتاییەکان دەدات کە بتوانن لە بازاڕدا ململانێ بکەن، بەو پێیەی دەتوان تەنها پارەی ئەو شتە بدەن کە بەکاریدەهێنن، واتە هەر کاتێک سەرچاوەی زیاتریان پێویستبوو دەتوانن بە چەند کلیکێک بەدەستی بهێنن و هەرکاتێک ئیشیان پێی نەبوو لایبەرن بە پێی داواکارییەکانی بازاڕ و بەکارهێنەر.

كڵاود تەنها دەربارەی هەڵگرتنی داتا نیە بەڵکو دەربارەی پەیوەندی و هاوکارییە، لە کڵاوددا لایەنێکی دیاریکراو هەڵدەستێت بە دابینکردنی پێداویستی و ژێرخانی ئەلیکترۆنی و لە بەرامبەردا بزنسەکان دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە و بە پێدانی کرێیەکی دیاریکراو سوود لەو خزمەتگوزارییانە وەربگرن واتە دەتوانیت هاردوێر و سۆفتوێر و داتاکانیشت بخەیتەوە ناو كڵاودەوە.

چەند جۆر خزمەتگوزاری کڵاودمان هەیە؟
بە شێوەیەکی گشتی سێ جۆر خزمەتگوزاریی کڵاودمان هەیە، سیستەمی ئەلیکترۆنی و ئای تی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوە و کۆمپانیاکان لە چەندین بەش پێکدێت. لە ژێر هەموویانەوە بەشی هاردوێر و ئامێرەکان دێت و لە کۆتاییدا داتا و زانیارییەکان. لە نێوانیشیاندا چەندین تەکنەلۆژیا و سیستمی دیکە بوونیان هەیە کە بەسەر شەش چیندا دابەشمان کردوون: هاردوێر، ڤێرچواڵایزەیشن، سیستەمی وەگەڕخەر، ڕەن تایم، ئەپلیکەیشنەکان و داتاکان.

دابینکارەکانی كڵاود کێن؟



سوودەکانی بەکارهێنانی کڵاود:

بە کورتی لە كڵاودا: لە هەر کات و شوێنێک بێت دەستت دەگات بە داتاکانت، هەموو تێچووەکان دیاریکراون و پارەی زیادە نادەیت، پێویستت بە تیمی زۆر پێشکەوتووی ئای تی نابێت، سیکیوریتی بەرزە، بە کەمترین کات دادەمەزرێ و دەکەوێتە ئیش، بە ئاسانی دەتوانی سەرچاوەکان کەم و زیاد بکەیت، وزەی کارەبا کەمتر سەرف دەکەیت.

لایەنە خراپەکانی بەکارهێنانی کڵاود:


ئەی ژێرخان و سێرڤەری ناوخۆیی چییە؟
دەتوانین بڵێین بریتییە لە ژێرخانی تەکنەلۆژی خۆت کە کڕیوتە و بە فیزیکی لە شوێنی کارەکەتدا داتمەزراندووە بۆ بەڕێوەبردن و ئیشپێکردنی سێرڤەر، ئیمەیڵ، نێتۆڕک، ستۆرج. دەتوانین بۆ چەند کاتژمێرێک باسی سوود و زیانەکانی هەر یەک لەم دوو ڕێگەیە بکەین، بەڵام ئەم ڕێگەی دووەم وردەوردە لە هەندێک لە بوارەکاندا بەرەو کاڵبوونەوە دەڕوات و گرنگی خۆی لە دەست دەدات بەو پێیەی لە كڵاوددا بەردەوام خزمەتگەزارییەکان گەشە دەستێنن و کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

سوودەکانی ژێرخان و سێرڤەری ناوخۆیی:

لایەنە خراپەکانی ژێرخان و سێرڤەری ناوخۆیی:
وەک دەبینیت هەردوو شێوازەکە لایەنی باش و خراپی خۆیان هەیە، بۆیە لەوانەیە بڕیاری هەڵبژاردنی یەکێکیان قورس بێت. لەوانەیە گرنگترین خاڵ بۆ ڕەچاوکردن پاراستنی داتا بێت، هەردوو شێوازەکە پارێزراون و چەندەها سیستەم و ڕێگەی پارێزگاری دابیندەکەن بەڵام پێویسیتیشیان بە پەرەپێدانی بەردەوام هەیە. هەروەها ئەگەر لە ڕووی توانای فراوانبوونەوە سەیری بکەین کڵاود بە چەندان ساڵ لە پێش شێوازەکەی ترەوەیە. بەڵام، ئەگەر هەر ناتوانیت دانەیەکیان هەڵبژێریت، بۆچی هەردووکیان نەبێت؟

ژینگەیەکی تێکەڵ (Hybrid): دووبارە سەیری لایەنە باش و خراپەکانی هەردوو شێوازەکە بکەرەوە، چی ئەگەر بتوانیت تەنها لایەنە باشەکانی هەردوو شێوازەکە وەربگریت و سیستەمێکی زۆر باش لە سکیوریتی، خۆگونجاندن، توانای فراوانبوون بنیادبنێیت. بە بێ ڕەچاوکردنی قەبارەی دامەزراوەکەت.
کۆنتڕۆڵ لە دەست خۆتدا دەبێت، دەتوانیت بڕیار بدەیت کام داتایە لای لایەنی سێیەم لە كڵاوددا هەڵبگریت و کام داتایە لای خۆت هەڵبگریت لە پێناو پارێزگارییەکی زیاتردا.
کارمەندەکانت دەتوانن کڵاودەکانی وەک مایکرۆسۆفت ئاژوور و ئەمازۆن بەکاربهێنن بۆ دەستگەیشتن بە دیسکتۆپ، فایل، بەرنامە و ئیمەیڵەکانیان بەم شێوەیە هیچ کاتێک ئیشەکانیان ناوەستێت، لە هەمان کاتدا دەتوانیت داتاکانت لەناو سێرڤەرەکانی خۆت باکئەپ بکەیت بۆ ئەوەی لە کاتی نەمانی ئینتەرنێتیشدا هەر بتوانیت دەستت بگات بە داتاکانت.

بڕیاردان بە دەست خۆتە: هەر کام لە شێوازەکان هەڵبژێریت، کڵاود، ژێرخانی ناخۆیی یان ژینگەیەکی تێکەڵ وا باشترە سەرەتا لایەنە باش و خراپەکانی هەر شێوازێک ڕەچاوبکەیت. سنووردارکردنی دامەزراوەکەت بە تەنها یەک شێوازەوە لەوانەیە لە داهاتوودا زیانت لێبدات، لەوانەشە تەنها شێوازێک بۆ کارەکەی تۆ بەسبێت. واتە وەڵامی ڕاست و هەڵە بوونی نییە هەموو دامەزراوەیەک جیاوازە لە دانەیەکی تر و پێویستییەکانیان جیاوازە. کۆمپانیای ئاڤێستا دەتوانێت لەم ڕووەوە هاوکاریتان بکات و تیمە شارەزاکانمان بە پێی پێویستی ئێوە شێوازێکتان بۆ پێشنیاربکات.