Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-01-16 - 11:27

ئاڤێستا و ئاژوور، نهێنیی پارێزراوبوونی وێبسایتی ڕاچڵەکین

Avesta

ڕاچڵەکین میدیایەکی کوردییە بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاری نوێ بە خوێنەران. وێبسایتی ڕاچڵەکین لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هێرشی بەردەوام دەبویەوە و هەندێکجار وێبسایتەکە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەوەستا.

بەڵام دوای ئەوەی کە کۆمپانیای ئاڤێستا هۆستەکەی گواستەوە بۆ ناو خزمەتگوزاریەکانی خۆی لە ناو مایکرۆسۆفت ئاژوور گرفتی وەستانی نەماوە و بەبێ کێشە کاردەکات.
هۆکاری سەرەکی وەستانی وێبسایتەکان هێرشی ئەلیکترۆنییە کە زۆربەی وێبسایتەکان و بەتایبەت وێبسایتەکانی عێراق بە دەستیەوە دەناڵێنن. بۆ زانیاری زیاتر بڵۆگی "هێرشە ئەلیکترۆنییەکان" و بڵۆگی "عێراق و سعودییە بۆ زۆری هێرشە ئەلەکترۆنییەکان لە پلەی یەکەمدان" بخوێنەرەوە.

لە ئاژووردا هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە چەندین شێوە بەرپەرچ دەدرێنەوە، ئەمەش سەرەڕای بژاردەی دیکەی وەکو بەهێزترکردنی پارێزگاری وێبسایتەکان لە ڕێگەی ئامراز و بەرنامەی سێرد پارتییەوە.
دانانی فایەر وۆڵ لە ئاژوور لە توانایدایە ئەو ترافیکە زۆرەی کە لە هێرشەکاندا دەخرێتە سەر وێبسایتەکان بناسێتەوە. پاشان ترافیکەکە لە وێبسایتەکە لادەدات کە ئەم پرۆسەیەش پێی دەوترێت میتیگەیشن (Distribution and Mitigation).

پاشان ترافیکەکە بە فلتەرێکدا تێپەڕدەکات کە بەهۆیەوە زۆربەی ئاماژە زیانبەخشەکان بڵۆک دەکرێن و ئەوەی دەمێنێتەوە ڕێگەی پێدەدرێت بگاتە وێبسایتەکە.لە ئەنجامی ئەم پرۆسەیەشدا وێبسایتەکە پارێزراو دەبێت.

خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای ئاڤێستا تەنها لە گەشەپێدان و دابینکردنی هۆستدا قەتیس نابێتەوە. بەڵکو لە ڕووی گەشەپێدانی وێبسایتەوە خزمەتگوزارییەکانی ئاڤێستا بەرەو گەشەپێدانی ئەپڵیکەیشن هەڵدەکشێت (Web App Development)، لە ڕووی دابینکردنی هۆستیشەوە خزمەتگوزارییەکانی ئاڤێستا بەرەو چاودێری بەردەوام و پاراستنی بێ وێنە درێژدەبێتەوە.