Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2022-01-12 - 09:37

پێویستە چی بزانیت لە کاتی کڕینی سێرڤەردا؟

Hawre Kamal

کۆمپانیای دێڵ(Dell) کۆمەڵێک جۆری جیاواز لە سێرڤەر بەرهەم دەهێنێت، کە هەر یەکەیان دەکرێت بە پێی پێویستی و داواکارییەکانی تۆ ڕێکبخرێن، کۆمپانیای ئاڤێستا سەرجەم سێرڤەرەکانی دێڵ دابین دەکات و ستافی شارەزای هەیە لەو بوارەدا کە دەتوانن پێشنیاری سێرڤەری گونجاوت بۆ بکەن تایبەت بە کارەکەت.

سێرڤەر چییە؟
بە سادەیی سێرڤەر بریتییە لە کۆمپیوتەرێکی بەهێز لە ڕووی تواناوە کە خزمەت بە کۆمەڵێک کۆمپیوتەری تر دەکات، وا دیزاین کراوە کە زانیاری و بەرنامە و داتا بگەیەنێت بەو کۆمپیوتەرانەی لە ڕێگەی نێتۆڕکێکەوە پێوەی بەستراون.

بۆچی من پێویستم بە سێرڤەر هەیە؟

لە کاتی كڕینی سێرڤەردا پێویستە ڕەچاوی سێ شت بکەیت:


پێویستم بە کام جۆری سێرڤەر هەیە؟

پێویستە بزانیت کە ئەو سێرڤەرە چی جۆرە بەرنامەیەکی لەسەر ئیش پێ دەکەیت؟ چەند بەکارهێنەری دەبێت؟ ئیشە سادەکانی وەک چاپکردن و هاوبەشی پێکردنی بەڵگەنامەکان لە نێوان بەکارهێنەراندا لەوانەیە پێویستی بە یەک سێرڤەری سادەی تێچوو هەرزان بێت، بەڵام کارەکانی وەک هۆستکردنی داتابەیسی گەورە و زەخیرەکردنی وێنە پێویستی بە سێرڤەرێکە کە توانایەکی پڕۆسێسکردنی زیاتری هەبێت لەگەڵ کۆمەڵێک هارددیسکی خێرادا.

سێرڤەری تاوەر: یەکێکە لە سادەترین سێرڤەرەکان، تێچوو و قەبارەکەی هەر بە قەت کۆمپیوتەرێکی دیسکتۆپە و بە شێوەی ستوونی لەسەر مێز دادەنرێت. بە هۆی بچووکی قەبارەیەوە شوێنێکی کەم دەگرێت لە ئۆفیسەکەتدا. بۆ کاری بچووک و مامناوەند باشە بە تایبەتی گەر پێوستت بە تەنها چەند سێرڤەرێکی کەم بوو و کارەکەت واپیویست بکات ڕاک دانەنێیت.
کۆمپانیای دێڵ بۆ ئەم جۆرەی سێرڤەر چەند مۆدێلێكی هەیە و نەوەی ١٥ نوێتریین سێرڤەرەکانی کۆمپانیای دێڵن:
نەوەی ١٥:  T150, T350, T450
نەوەی ١٤: T40, T140, T340, T440, T640
نەوەی ١٣: T30, T130, T330, T430, T630


سێرڤەری ڕاک: ئەم جۆرە سێرڤەرانە بە شێوەی ئاسۆیی دروستکراوە و دەخرێتە ناو ڕاکەوە بۆ پارێزگاری کردنی لە خۆڵ و تەپوتۆز، وە بۆ پارێزگاری کردنی لە دەستکاری کەسانی ڕیگەپێنەدراو چونکە دەکرێت ڕاکەکە دابخرێت بە کلیل. هەروەها شوێنێکی کەمتر دەگرێت و گەر چەند سێرڤەرێکت هەبوو دەکرێت لەسەر یەک دابنرێن. ئەم سێرڤەرانە بۆ کاری بچوک مامناوەند و گەورە بەکاردێن بەپێی مۆدێل و تایبەتمەندیەکانی.
مۆدێلەکانی کۆمپانیای دێڵ بۆ سێڤەری ڕاک:
نەوەی ١٥: R250, R350, R450, R550, R650, R650xs, R6515, R6525, R750, R750xa, R750xs, R7515, R7525
نەوەی ١٤: R240، R340، R440، R540، R640، R6415، R740، R740xd، R740xd2، R7415، R7425، R840، R940، R940xa
نەوەی ١٣: R230، R330، R430، R530، R530xd، R630، R730، R730xd، R830، R930


سێرڤەری بلەید(یان مۆدیولەر): ئەم جۆرە سێرڤەرە بریتیە لە کۆمەڵێک سێرڤەری قەبارە بچووک لەناو یەک بۆکسدا بەشێوەیەک کە بتوانی هەموو سێرڤەرەکان پێکەوە بەڕێوەبەریت. ئەم جۆرە سێرڤەرانە بۆ پڕۆژەی گەورە باشە کاتێک وا پێویست دەکات ژمارەیەکی زۆر سێرڤەر بەکاربهێنیت بە تایبەتی گەر بتەوێت کڵاودێکی ناوخۆیی دروست بکەی. سێرڤەری بلەید واتە پڕۆسێسکردنێکی زیاتر، قەبارەی کەمتر، وزەی کەمتر، خەرجکردنی پارەی کەمتر لە بەڕێوەبردنیدا.
لە مۆدێلەکانی کۆمپانیای دێڵ بۆ ئەم جۆرە سێرڤەرە:
نەوەی ١٥: MX750c
نەوەی ١٤: FC640، M640، M640، MX7000، MX740c، MX840c، MX5016s
نەوەی ١٣: FC430، FC630، FC830، FD332، FM120، M630، M630، M830، M830

ناسین و لەیەکجیاکردنەوەی سێرڤەرەکانی کۆمپانیای دێڵ:
هەموو سێرڤەرەکانی کۆمپانیای دێڵ پێیان دەوترێت (PowerEdge) ئەمە سیاسەتی ناونانی کۆمپانیاکەیە، وە هەروەها ستۆرەیجی دێڵ پێیان دەوترێ (PowerVault) و سویچەکانیش (PowerConnect) پێ دەوترێ. کەواتە زنجیرەی سێرڤەرەکانی دێڵ پاوەرئێدجە، ئەی مۆدێلەکانی چۆن جیا بکەینەوە؟

مۆدێلی سێ ڕەنووسی: بۆ نموونە T550


مۆدێلی چوار ڕەنووسی: بۆ نموونە R7515

 

دوای ئەوەی دێینە سەر ڕێکخستنی هاردوێری سێرڤەرەکە کە یەکێکە لە گرنگتریین بەشەکان و بە تەواوی کاریگەری لەسەر ئاست و ئادای سێرڤەرەکە هەیە.

خاڵێکی تر کە لەوانەیە گوێبیستی بین ئەوەیە کە ئەم سێرڤەرە 2U دوو یووە، ئەمە مانای چییە؟ U پێوانەی بەرزی سێرڤەرەکەیە ئەمەش دەکرێت ١ یان ٢ یان ٣ یان ٤ U بێت.

دواتر پێویستە سیستەمێکی وەگەڕخەریش بۆ سێرڤەرەکە هەڵبژێرین و لێرەدا چەند بژاردەیەکمان هەیە  وەک Windows Server یان VMware ESXi یان Red Hat Enterprise Linux یان Suse Linux Enterprise.

کۆمپانیای ئاڤێستا پاڕتنەری فەڕمی کۆمپانیای دێڵە لە ئێراق و دەتوانێت هەموو بەرهەمەکانی دابینبکات بۆتان و لەگەڵ ستافە شارەزاکانماندا باشتریین و گونجاوتریین سێرڤەر بۆ ئیش و پێویستییەکەی ئێوە پێشنیار دەکەین.