Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-12-07 - 11:27

ئایە KMSpico پارێزراوە بۆ چالاککردنی ویندۆزەکەت؟

Hawre Kamal

کەی ئێم سپیکۆ یەکێکە لەو ئامرازانەی بەکاردەهێنرێت بۆ چالاککردنی ویندۆز و بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بەبێ ئەوەی لایسنسەکە بکڕیت و پارەبدەیت، واتە بەکاردەهێندرێت بۆ كڕاککردنی ویندۆز و بەرنامەکان. زۆربەی ئەو ویندۆزانەی لە کوردستاندا بەکاردەهێندرێت و لە دووکانەکانی ناوبازاڕدا دەفرۆشرێت بەم ئامڕازە چالاک کراون. پرسیارەکە ئەوەیە ئایە ئەم ئامڕازە پارێزراوە بۆ بەکارهێنان؟

بە کورتی وەڵامەکە ئەوەیە کە نەخێر پارێزراو نییە، لەبەر چەند هۆکارێک:

بۆیە پێویستە دامەزراوە فەڕمی و بزنسەکان یان ئەو کەسانەی مامەڵە بە دراوی گریمانەییەوە دەکەن و داتا و زانیاری هەستیاریان هەیە خۆیان لەم ئامڕازە بەدوور بگرن، لە جیاتی ئەوە بیر لە کڕینی وەشانی ڕەسەنی ویندۆز و بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بکەنەوە چونکە تێچووەکەی زۆر کەمترە لەوەی کە تۆ لە سایەی ئەم ئامڕازەوە تووشی ڕانسۆموێر و دزینی پارە و داتاکانت ببیتەوە کە بێگوومان تێچووەکەی بە هەزاران دۆلار دەبێت.