Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-01-13 - 02:28

تەکنەلۆژیای کڵاود، تەنها چارەسەر بۆ گرفتی وەرگرتنەوەی نمرەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە

Avesta

زۆرێک لە قوتابیان، لە کاتی بڵاوکردنەوەی نمرەکانی بەکالۆری بەو پەڕی دڵەڕاوکێوە و بە خێرایی دەچنە سەر کۆمپیتەرێک و سەردانی ماڵپەڕی ئەزموونەکان دەکەن بۆ ئەوەی نمرەکانیان وەرگرنەوە، بەڵام لە جیاتی بینینی نمرەکانمان، دڵەڕاوکێیان بۆ زیاتردەبێت بەوەی کە ئەم وێبسایتە هەرگیز لە کاتی بڵاوکردنەوەی نمرەکاندا بەردەست نییە! بۆیە سەرەڕای ئەو هەموو دڵەڕاوکێیەی کە هەیانە، قوتابیان بە دیار کۆمپیتەرەکانەوە دادەنیشن و بەردەوام ڕیفرێشی ئەو پەڕەیە دەکەن، بە ئومێدی ئەوەی لە کاتێکی نزیکدا بکرێتەوە و نمرەکانیان وەربگرنەوە.

ئەگەر لەم حاڵەتەدا بپرسین کە ئایا هۆکار چییە ئەم ماڵپەڕە ناکرێتەوە، ڕەنگە زۆرێک لە خەڵکی بەبێ هەبوونی زانیاری تەواو بڵێن هۆکاری نەکرانەوەی ماڵپەڕەکە ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان لە هەمان کاتدا خەریکی کردنەوەی ماڵپەڕەکەن و ماڵپەڕەکە توانای وەڵام دانەوەی ئەو ژمارە زۆرەی نییە لە یەک کاتدا.

ئەگەر بە وردی سەرنجێک لەو وەڵامەی سەرەوە بدەین، هەست دەکەین ئەو وەڵامە پشت بەستوو نیە بە تێگەیشتنێکی دروست بۆ تەکنۆلۆژیا و شێوازی کارکردنی سیستەمە ئەلکترۆنیەکان. بۆ زیاتر تێگەیشتەن لەو بابەتە نمونەیەکی سادە دەهێنینەوە. بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی internetlivestats ، کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی داتا لەسەر ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت، ماڵپەڕی بەناوبانگی گووگڵ لە هەر چرکەیەکدا ٤٠،٠٠٠ کرداری گەڕانی پێ ئەنجام دەدرێت کە دەکاتە تەواوی ٣.٥ ملیار گەڕان لە هەر ڕۆژێکدا.

ئێستا ڕەنگە تۆ بپرسیت کە ئایا چۆن ماڵپەڕەکان توانای وەڵامدانەوەی ئەو هەموو داواکاریانەیان هەیە بەبێ ئەوەی بوەستن و لەکاربکەون. بۆئەوەی وردتر لە شێوازی کارکردنی ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت تێبگەین پێویستە زانیاری سەراتاییمان لەو بوارەدا هەبێت.

ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت لە کۆمپیوتەری تایبەت دادەنرێن کە بەستراونەتەوە بە ئینتەرنێتەوە و پێیان دەوترێت (وێب سێرڤەر).سێرڤەرەکانیش وەڵامی ئەو داواکاریانە دەدەنەوە کە سەردانکەرانی ماڵپەڕەکان داوای دەکەن.  جا توانای وەڵامدانەوەی سێرڤەرەکانیش بەستراوەتەوە بە پێکهاتەی هاردوێر و نێتۆرکی سێرڤەرەکانەوە.  گرنگترین پێکهاتەی هاردوێری وێب سێرڤەرەکانیش بریتین لە ڕام (RAM) و پڕۆسێسەر(CPU) و باندویس (Bandwidth).   واتە هەتاوەکو ڕام و پڕۆسێسەر بەهێزتر بێت، وێب سێرڤەر توانای وەڵام دانەوەی ژمارەیەکی زیاتری داواکاری سەردانکەرانی دەبێت.  ئێستە ڕەنگە تۆ لە ناختدا دەرەنجامێک بکێشیت و بڵێیت کەواتە بۆیە ماڵپەڕی نمرەکانی تاقیکردنەوەی بەکالۆری ناکرێتەوە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە وێب سێرڤەری ئەو ماڵپەڕە لە ئاست ژمارەی داواکارییەکان نییە.  بەڵێ! دەرەنجامەکەت دروستە. 

ئێستە ئەگەر لێت بپرسم کە ئایا چارەسەر چییە؟  بەدڵنیاییەوە دەڵێیت کە پێویستە ڕام و پڕۆسێسەری سێرڤەرەکە بگۆڕدرێت و بەهێزتر بکرێت.  منیش پێت دەڵێم کە ئەمە چارەسەرێکی باشە، بەڵام باشترین نییە.

باشترکردنی سێرڤەر تێچووی دارایی هەیە و پێویست دەکات لەسەر حکومەت کە بودجەیەکی زیاتری بۆ تەرخان بکات.  ئەمە لە کاتێکدا ماڵپەڕی پیشاندانی نمرەکان لە ماوەی ساڵێکدا تەنها چەن ڕۆژێکی کەم پێویستی بە تواناکانی ئەو سێرڤەرە بەهێزە دەبێت و جگە لەو چەند ڕۆژە، تەواوی ساڵەکە تواناکانی ئەو سێرڤەر بەهێزە بەکارنایەت و بەفیڕۆدەچێت.  کەواتە دەگەینە ئەو دەرەنجامەی کە ئەمە جگە لە بە فیڕۆدانی توانی سێرڤەرەکە، لە هەمان کاتیشدا بە فێرۆدانی پارەیەکی زۆریشە و زیانی ئابووری هەیە. 

باشە ئەبێ باشترین چارەسە چی بێت بۆ ئەم كێشەیە؟  چۆن بتوانین بە بێ بە فیڕۆدانی پارە ئەم کێشەیە چارەسەربکەین؟  چۆن بەیەکجاری کۆتایی بهێنین بە کێشەی نەکرانەوە و وەستانی ماڵپەڕەکانمان؟ 
کۆمپانیای بەناوبانگی مایکرۆسۆفت هەر زوو بیری لەم کێشەیە کردوەتەوە و هەوڵی داوە کە چارەسەرێکی نموونەیی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە.  چارەسەرەکە خۆی دەبینێتەوە لە خزمەتگوزاریەک کە پێی دەوترێت Microsoft Azure  .Microsoft Azure بریتیە لە خزمەتگوزاری cloud کە ناسراوە بە (هەورەکان).

لە خزمەتگوزاری هەورەکاندا، کۆمپانیایەک هەڵدەستێت بە دابینکردنی کۆمپیوتەر و سێرڤەری زۆر بەهێز و فراوان و   بەکارهێنەران هەڵدەستن بە بەکرێ گرتنی بەشێک لەو سێرڤەرانە و کارەکانی خۆیانیان پێ جێبەجێ دەکەن بەبێ گوێدانە وردەکاری پشت ئەو سێرڤەرانە.  واتە بەکارهێنەر پێویست ناکات کە بزانێ ئەم کۆمپوتەرانە چۆن و بە چ ڕیگەیەک بەستراونەتەوە بەیەکەوە. 

Microsoft Azure کۆمەڵێکی زۆر لە خزمەتگوزاری پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات، لە ناویاندا دابینکردن و پێشکەشکردنی تواناکانی وێب سێرڤەر.  ئێستە ڕەنگە بپرسیت کە ئایا جیاوازی Microsoft Azure چییە لەگەڵ ئەوەی کە خۆت سێرڤەرێکی تایبەتمەندت هەبێت.

ئەگەر بە وردی لە Microsoft Azure  تێبگەین دەبینین ژمارەیەکی زۆر جیاوازی هەیە لە نێوان Microsoft Azure و سێرڤەرە ئاساییەکاندا.  ئەمانەی لای خوارەوە هەندێکی کەمن لەو جیاوازی و تایبەتمەندییانەی کە Microsoft Azure پێشکەشی بەکارهێنەرانی دەکات:

ئەمانە هەندێکن لە سیفەتە جیاکەرەوەکانی Microsoft Azure کە وا دەکات بیر لە گۆڕینی سیستەم و سێرڤەرە کۆنەکان بکەینەوە و بەرەو Microsoft Azure هەنگاو بنێین.

ئێستە بیربکەرەوە کە ئەگەر سیستەمی وەرگرتنەوەی نمرەکان لەسەر Microsoft Azure بێت، چەند کێشە و دڵەڕاوکێ و بەفیڕۆدانی دارایی کەم دەبێتەوە بەهۆی توانە سەروڕهێنەرەکەی Microsoft Azure لە فراوانبوون و بچووککردنەوەی سەرچاوە کۆمپیوتەریەکاندا.  بەم شێوەیەش هەردوو چینی قوتابیان و حکومەتیش قازانج دەکەن و تەواوی کێشەکانی ڕابردوو لە سیستەمەکەدا چارەسەردەکرێن.