Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-10-31 - 07:52

ڕاپۆرتەکانی ئەکرۆنیس بۆ سکیوریتی ساڵی ٢٠٢٠ چیمان پێدەڵێت؟

Hawre Kamal

  1. ئەکرۆنیس سێ سەنتەری توێژینەوەی هەیە بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە سایبەرسکیوریتییانەی لە سەرانسەری جیهاندا ڕوودەدەن، هەموو ساڵێک کۆی داتا و ڕووداوەکانی ئەو ساڵە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاودەکاتەوە، کەواتە با بزانین ئەو ڕاپۆرتە چییمان پێدەڵێت بۆ ساڵی ٢٠٢٠؟

    گەورەترین ٥ ژمارەی ٢٠٢٠:
     - ٣١%ی کۆمپانیا جیهانییەکان بە لایەنی کەمەوە ڕۆژی جارێک ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە.
     - ڕانسۆموێری "مەیز/Maze" بەرپرس بووە لە ٥٠%ی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڕانسۆموێر کە تۆمارکراون.
     - زیاتر لە ١٠٠٠ کۆمپانیا داتاکانیان دزەی کردووە و بڵاوبۆتەوە لە دوای تووشبوونیان بە ڕانسۆموێر.
     - مایکرۆسۆفت لە تەنها ٩ مانگدا ١٠٠٠ کەلێنی سکیوریتی لە بەرهەمەکانیدا چاککردووە.
     - تێکڕای ماوەی تەمەنی هەر ماڵوێرێک ٣.٤ ڕۆژ بووە.

  2. 1- فێڵی نوێ بە هۆی کۆڤید-١٩ەوە پەیدابووە: لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ خەڵکی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە زانیارییان کۆدەکردەوە دەربارەی چۆنێتی خۆپاراستن و زانینی نوێتریین هەواڵەکان، بێگوومان تاوانبارە سایبەرییەکانیش ئەم هەلەیان قۆستەوە و چەندین سکام و فێڵی نوێیان تێدا بەکارهێنا بۆ بەدەستهێنانی زانیارییە گرنگ و نهێنییەکانی ئامانجەکانیان. بە تایبەت تەکنیکی فشینگیان بەکاردێنا بەسوودوەرگرتن لە تێستی خۆڕایی درۆیینە و پشتگیری دارایی درۆیینە.

    2- ئەو کەسانەی بە دووراودوور(Remote) ئیش دەکەن لە ژێر هێرشدان: پەتای کۆڤید-١٩ بە شێوەیەکی بەرچاو قەبارەی مەترسییەکانی سایبەرسکیوریتی گۆڕی، کۆمەڵێک ڕیسکی سیکوریتی هاتنەئاراوە بۆ ئەو کەسانەی بە ڕیمۆت ئیشیان دەکرد، وەک دەستگەیشتن بە سێرڤەرە ناوخۆییەکانی کۆمپانیا لە دوورەوە، کۆنفرانس و کۆبوونەوەی ئۆنڵاین، ڕاهێنانی سکیوریتی بۆ فەرمانبەرەکان، کۆمەڵێک بەربەست و مەترسی و لەبەردەم تیمی ئای تی کۆمپانیاکاندا بوون بۆ گواستنەوەی کارەکانیان بۆ ژینگەیەکی دووراودوور یان ژینگەیەکی تێکەڵ لە شوێنی کار و لە دوورەوە.
  3.  
  4. - بە نزیکەیی نیوەی بەڕێوبەرە ئای تییەکان کێشەیان هەبووە لە بەهێزکردنی لایەنی سکیوریتی ئەو کارمەندانەی بە ڕیمۆت ئیشدەکەن.
    - ٣١%ی کۆمپانیا جیهانییەکان بە لایەنی کەمەوە ڕۆژی جارێک ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە. باوتریین هێرشەکانیش بریتیبوون لە فشینگ، دی دۆس، هێرش بۆسەر کۆنفرانسی ڤیدیۆیی.
    - ٩٢%ی دامەزراوە جیهانییەکان پێویستبوو تەکنەلۆژیای نوێ بکڕن بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەی دووراودوور ئیش بکەن، لە ئەنجامدا ٧٢%ی دامەزراوە جیهانییەکان تێچووی بەشی ئای تییان زیادکردووە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.
    - هەرچەندە تێچووی دامەزراوەکان زیادی کردووە بەڵام هێشتا ژمارەی هێرشە سەرکەوتووەکان زۆرە چونکە بە قەد پێویست تێچوویان بۆ سکیوریتی تەرخاننەکردووە.
    - ٣٩%ی کۆمپانیاکان ڕایانگەیاندووە کە تووشی هێرش بوونەتەوە بۆ سەر ڤیدیۆکۆنفراسەکانیان لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا.

    3- هێشتا ڕانسۆموێر مەترسی ژمارە یەکە: بە ڕوونی دیارە کە ساڵی ٢٠٢٠ ساڵی ڕانسۆموێر بوو، ژمارەی هێرشەکان زیاتر بوو، تەکنیکەکان زیاتر بوون، قوربانییەکان زیاتر بوون.

    4- لەمەودوا تەنها بەرنامەیەکی باکئەپ و سکیوریتی سادە بەس نییە: لە ٢٠١٦ەوە ڕانسۆموێرەکان هێرش دەکەنە سەر باکئەپیش، شارەزایانی پارێزگاری بەردەوام داوایان لە خەڵک و کۆمپانیاکان دەکرد کە پارەنەدەن کاتێک تووشی ڕانسۆموێر دەبنەوە لە جیاتی ئەوە باکئەپی داتا و سیستەمەکانیان بکەن چونکە ئەگەر باکئەپت هەبێت پێویست ناکات پارە بدەیت بۆ گەڕاندنەوەی داتاکانت. بەڵام لە دوای ٢٠١٦ەوە زۆربەی ڕانسۆموێرەکان هێرش دەکەنە سەر باکئەکانیش و بەرنامەی باکئەپکردنە مۆدێل کۆنەکان لە ئیش دەخەن، لەبەر ئەوەی ئەو پڕۆگرامانە توانای پارێزگاریکردن لە خۆیان نییە.

    ئەگەر ڕانسۆموێری "کۆنتی/Conti" بە نموونە باس بکەین، تێکڕای داواکاری ئەم ڕانسۆموێرە کەمترە لە ١٠٠،٠٠٠ دۆلار، Windows Restart Manager بەکاردێنێت بۆ داخستنی هەر فایلێکی کراوە یان خەزننەکراو پێش تەشفیرکردنی. هەروەها هەڵدەستێ بە سڕینەوەی هەموو ئەو لەبەرگیراوە شاراوانەی کە لەو کۆمپیوتەرەدا هەڵگیراون، هەروەها هەڵدەستێ بە وەستاندنی هەموو ئەو سێرڤسانەی کە پەیوەندییان بە دژەڤایرۆس، SQL، سایبەرسکیوریتی، بەرنامەی باکئەپ هەیە وەک Veeam و BackupExec.