Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-09-27 - 07:59

فێرخوازانی پۆلی ١٢ بە سەرکەوتوویی و بێ کێشە و دواکەوتن نمرەکانی خۆیان وەرگرتەوە

Hawre Kamal

وەک چۆن لە ساڵی ڕابردوو(٢٠٢٠)دا کۆمپانیای ئاڤێستا توانی بە سەرکەوتووی وێبسایتی ئەزموونەکان بەڕێوەبەرێت و یەکەمجاربوو کە وێبسایتەکە تووشی وەستان و خاوبوونەوە نەبێتەوە و هەموو خوێندکارانی بەشدار لە ماوەی کەمدا نمرەکانی خۆیان وەرگرتەوە. دواتریش وەزارەتی پەروەردە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە کۆمپانیای ئاڤێستا لەبەرامبەر سەرکەوتنی کۆی پڕۆسەکەدا، ئەمە لە کاتێکدا لە ساڵانی پێشووتر بەردەوام وێبسایتەکە تووشی لە ئیشکەوتن و خاوبوونەوە دەبۆوە بۆ چەند کاتژمێرێک و بەمەش فێرخوازان دەکەوتنە دۆخێکی دەروونی خراپەوە لە چاوەڕوانی نمرەکانیاندا.

ئەمساڵیش بە هەمان شێوە دووبارە وەزارەتی پەروەردە متمانەی خۆی بەخشییەوە بە کۆمپانیای ئاڤێسا بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بۆ خوێندکاران، شایەنی باسە ئەمساڵیش کۆمپانیای ئاڤێستا بەخۆبەخشی و لەسەر ئەرکی خۆی هەستا بە بەڕێوەبردنی وێبسایتەکە چونکە یەکێک لە پرەنسیپە گرنگەکانی کۆمپانیا بەرپرسیارێتیمانە بەرامبەر کۆمەڵگا. بۆ ئەم مەبەستەش تیمی ئاڤێستا هەستان بە دانانی پلانێکی تۆکمەتر بۆ بەڕێوەبردنی وێبسایتەکە.

تیمی ئاڤێستا هەستان بە داڕشتن و هۆستکردنی وێبسایتەکە لەسەر کڵاودی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە ناسراوە بە مایکرۆسۆفت ئاژوور، هەروەها بەسوودوەرگرتن لە خزمەتگووزارییەکانی ئاژوور توانییان ئەزموونێکی باشتر لە ساڵی ڕابردوو دابینبکەن بۆ خوێندکاران.

 
وێبسایتەکە لەسەر دوو وێب سێرڤەر هۆستکرابوو کە هەر یەکەیان لە ٢٢٤ کۆر پڕۆسێسەر پێکهاتبوون، هەروەها بەسوودوەرگرتن لە دوو Azure SQL Server کە هەریەکەیان لە ٨٠ کۆر پڕۆسێسەر پێکهاتبوون. هەروەها ڕامی وێب ئاپەکە بریتیبوو لە ٨٩٦ گێگابایت بۆ هەر یەک لە وێب سێرڤەرەکان و ٤٠٨ گێگابایت بۆ هەر یەک لە SQL Serverەکان، تەماشای ئەم گرافیکەزانیارییەی خوارەوە بکەن.

- لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنیکی load balancerەوە سەردانیکردن و ترافیکی وێبسایتەکەیان دابەشکرد بەسەر دوو وێب سێرڤەرەکەدا، کە هەر یەکیان توانای فراوانبوونیان هەبوو ئەگەر ژمارەی سەردانیکەران زیاد لە پێویستبێت.

- بەکارهێنانی WAF(Web App Firewall) بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵێک هێرشی وەک XSS, SQL Injection, Cookie Poisoning.

- وە هەروەها بە بەکارهێنانی نوێترین و کارامەترین تەکنیکەکانی کۆدداڕشتن توانییمان ئەو ئەزموونە بۆ خوێندکاران دابینبکەین کە شایەنیانە.

لە ماوەی نیو کاتژمێردا ١٤٦ هەزار کەس سەردانی وێبسایتەکەیان کرد و لە یەک کاتدا زیاتر لە ١١٥ هەزار کەس لەسەر وێبسایتەکەبوون بێ ئەوەی خاوببێتەوە.



هەروەها بەڕێز وەزیری پەروەردە د.ئالان حەمە سەعید لە گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی نمرەکاندا ئاماژەی بە ڕۆڵی کۆمپانیاکەمان دا لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی نمرەی ئەزموونەکانی پۆلی دوازدە و هەوڵە خۆبەخشییەکانی ئاڤێستای بەرزنرخاند، دەتوانن لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە گوێبیستی کۆی وتەکانیبن لەبارەی ڕۆڵی ئاڤێستا و ئاستی وێبسایتی ئەزموونەکان.


دەتوانن لێرەوە تەماشای تایملاپسی سەردانکەرانی وێبسایتی ئەزموونەکان بکەن لە ٢٠ خولەکی سەرەتای بڵاوکردنەوەی نمرەکاندا.