Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-08-26 - 12:30

جیاوازی چییە لە نێوان کۆمپیوتەری کەسی و کۆمپیوتەری بزنس؟

Hawre Kamal

لەوانەیە لە خۆتت پرسیبێت کە جیاوازی نێوان کۆمپیوتەری کەسی و کۆمپیوتەری بزنس چیە کاتێک ویستووتە لاپتۆپێکی نوێ بکڕیت؟

ئایە جیاوازی ئەو لاپتۆپ و کۆمپیوتەرانە چییە کە بەناوی بزنس و کەسییەوە بڵادەکرێنەوە و دەفرۆشرێن؟
کۆمپیوتەری کەسی کاتێک دروستدەکرێت ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری ئاسایی دەکاتە ئامانج کە کاری زۆر و قورس بە کۆمپیوتەرەکانیان ناکەن و تێکڕایی کارکردنیان لە ڕۆژێکدا کەمە، بەڵام کۆمپیوتەری بزنس وا دروستکراون کە بەرگەی کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆرتر بگرن وەک لە کۆمپیوتەری کەسی.

کێ بەکارهێنەری کۆمپیوتەری بزنسە؟
کۆمپیوتەری بزنس کە ئامانجی دروستکردنی بۆ ئەو کەسانەیە کە لە جیهانی بزنسدان، بۆ نموونە کەسێک یان دامەزراوەیەک کە پێویستیان بە کۆمپیوتەری بەهێزە بۆ کارکردن. ئەم کۆمپیوتەر و لاپتۆپانە گرانترن، وە کوالیتییان بەرزترە، باوەڕپێکراوترن، وە باشتر کاردەکەن لە چاو کۆمپیوتەری ئاساییدا. کۆمپیوتەری بازرگانی گرانترە لە کۆمپیوتەری ئاسایی، کە ئەمەش پەیوەستە بەوەی کە بەدوای چی تایبەتمەندییەکدا دەگەڕێیت و کام مۆدێل هەڵدەبژێریت. ئەگەر کۆمپیوتەر یان  لاپتۆپێکی بازرگانیت دەوێت لەگەڵ ستۆرەجی باش، ئەوا دەکرێت لاپتۆپەکە یاخود کۆمپیوتەرەکە گرانتر بێت. بۆ نموونە دێڵ ئێکس پی ئێسی ١٥ مۆدێی کەسییەکەی ٣٠٠ دۆلار هەرزانترە وەک لە مۆدێلی بزنسەکەی.

جیاوازییە سەرەکیەکان:
لاپتۆپی بزنس پتەوتر و تەمەنیان زیاترە:
کاتێک کۆمپانیاکانی دیزاینکردن لاپتۆپێکی کەسی دروستدەکەن، وایدادەنێن کە ئەم بەکارهێنەرە دەیەوێت ماوەماوە مواسەفاتی لاپتۆکەی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مۆدێلی ڕۆژدا بڕوات، بۆیە لاپتۆپێکی زۆر بەهێزیان بۆ دیزاین ناکەن، پێشبینی بەکارهێنانێک دەکەن کە نزیکی ٤٠ کاتژمێر بێت لە هەفتەیەکدا، بەڵام لاپتۆپی بزنس بۆ بەکارهێنانی بە درێژایی ڕۆژ و ماوەیەکی درێژ دیزایندەکرێت، چونکە کۆمپانیاکان نایانەوێت زووزوو لاپتۆپ و هاردوێرەکانیان بگۆڕن بە نوێتر، زۆر کاتیش تایبەتمەندی دژەتۆز و دژەئاویان هەیە.

لاپتۆپی کەسی جوانترە و دیزاینەکانیان بێهاوتایە: لە ڕووی دیزاینەوە ئێستا لاپتۆپی بزنسیش شێوەیان جوانە بەڵام هێشتا هەر لاپتۆپی کەسی دیزاینیان جوانتر و بێهاوتاترە وەک لە لاپتۆپی بزنس، لە ئێستا لاپتۆپی بزنسی دوو لە یەکدا(لاپتۆپ و تابلێتیش لە هەمان کاتدا) برەویان پەیداکردووە کە ئێستا کۆمپانیاکانی دێڵ و لینۆڤۆ لەم بوارەدا پێشەنگن.

لاپتۆپی بزنس بژاردەیەکی زیاتریان هەیە بۆ بەڕێوەبردن و دامەزراندن: لەبەرئەوەی زۆرجار بزنسەکان یەک یەک لاپتۆپ ناکڕن، بۆیە ئەم لاپتۆپانە بژاردەی بەڕێوەبردن و دامەزراندنی بەکۆمەڵیان هەیە، لەم بوارەشدا دێڵ و لینۆڤۆ پێشەنگن چونکە ڕێگە بە کڕیارەکانیان دەدەن ئەو تایبەتمەندییانە دیاریبکەن کە خۆیان مەبەستیانە لە پڕۆسێسەر و ڕام و پاترییەوە بۆ ڕووناکی سەر کیبۆرد.

لاپتۆپی بزنس سیکیوریتیان باشترە و ئاسانتر لەلایەن تیمی ئای تییەوە بەڕێوەدەبرێن: پەنجەمۆر یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا بووە بە ستانداردێک بۆ لاپتۆپ بزنس بەڵام لە لاپتۆپی کەسییدا کەمتر دەبینرێت. هەروەها لاپتۆپی بزنس بەڕێوەبردن و پارێزگاریکردن لێی لەناو نێتۆڕکی دامەزراوەکاندا ئاسانترە و دەتوانرێت لە یەک شوێنەوە هەموو لاپتۆپەکان بەڕێوەببرێت.

لاپتۆپی بزنس گەرەنتی و خزمەتگوزاری زیاتریان هەیە: زۆر جار، لاپتۆپ یان کۆمپیوتەری بازرگانی گەرەنتی زیاتریان هەیە لە لاپتۆپی بەکارهێنەری ئاسایی چونکە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی زیاتر کار بکەن. هەروەها خزمەتگوزاری بۆ لاپتۆپی بازرگانی جیاوازن لەو خزمەتگوزارییانەی کە بۆ لاپتۆپی کەسی هەن. زۆرجار، کۆمپانیاکان هێڵی خزمەتگوزاری جیاوازیان هەیە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەری بزنس.

کەواتە ئەگەر کارت هەیە بەنیازی کڕینی لاپتۆپێکیت پێویستە لاپتۆپی بزنس بکڕیت نەک کەسی چونکە ئەگەر لاپتۆپێکی هەرزان بکڕیت و دوای ئاستی وەک پێویست نەبوو، توانای ئەنجامدانی ئەو کارەی نەبوو کە تۆ دەتەوێ ئەوا دەبێتە هۆی وەستاندنی کارەکانت، هەر کاتژمێریکیش وەستان لەکارکردن واتای زەرەرکردنی تۆیە لە کارەکەتدا.

چەند بژاردەیەک لە لاپتۆپی بزنس لە مارکەکانی دێڵ و لینۆڤۆ، کە کۆمپانیای ئاڤێستا پاڕتنەری ئەوانە و دەتوانێت بەرهەمەکانیان دابینبکات بۆتان:

- Lenovo ThinkPad X1 Carbon (Gen 9)

lenovo laptop on a desk

 

- Lenovo ThinkPad X1 Yoga (6th Gen, 2021)

lenovo laptop on a desk

 

- Dell Latitude 9420 2-in-1

Dell laptop on a desk

 

- Dell Latitude 7320 Detachable
dell laptop on a desk

 

- Dell Vostro 5490 Laptop

a person using a dell laptop

 

- Dell Latitude 3510 Laptop
Dell laptop showcase