Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-01-13 - 02:26

کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی بەرنامەی نایاسایی لە دامەزراوەکانی خوێندندا

Avesta

لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنەلۆژیای زانیاری لە جیهاندا خوێندنی تایبەت بەو بوارەش پەرەی سەندووە. تەکنەلۆژیای زانیاری سەرنجی فێرخوازانی لە هەموو جیهانەوە ڕاکێشاوە و بەشێکی سەرەکی بابەتەکانی خوێندنیانە.
فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان پێویستیان بە کۆمەڵێک بەرنامە و خزمەتگوزاری هەیە بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانیان. هەروەها مامۆستا و ستافەکانی دیکەش پێویستیان بە بەرنامە و خزمەتگوزاری هاوشێوە هەیە کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنن. بەرنامەکانی وەکو مایکرۆسۆفت وۆرد و پاوەرپۆینت و ئێکسێڵ، ویندۆز، ئەدۆبی ئەکرۆبات و فۆتۆشۆپ، ئۆتۆکاد و چەندین بەرنامەی پێویستی دیکە.
هەرچەندە ئەم بەرنامانە گرنگییەکی زۆریان بۆ زانکۆکان هەیە، بەڵام زۆربەی زانکۆ و خوێندنگەکانی عێراق و کوردستان کە لەناویشیاندا زانکۆی ناسراو و ناوبانگدار بوونی هەیە ئەم بەرنامانە لە چوارچێوەی یاسادا بەکارناهێنن. ئەمەش بە ئاگاداری یان بە درک نەکردن بێت، زۆربەی ئەو زانکۆیانە بەرنامەی کراک و مۆڵەتنەدراو بەکاردەهێنن. بە واتایەکی تر، زۆربەی فێرخواز و مامۆستا و ستافەکان لە زانکۆکاندا بەرنامەی مۆڵەتنەدراو بەکاردەهێنن.
ئامانجی ئەم بابەتە بانگهێشتکردن و بیرخستنەوەی ناوەندەکانی خوێندنە بۆ ئەوەی کە تەکنەلۆژیا بکەنە هۆکارێک بۆ پێشخستن، و بەرنامەی مۆڵەتنەدراو بەکارنەهێنن. پێدەچێت هەندێک ناوەندی خوێندن ئاگاداری ئەم دیاردەیە نەبن، یاخود ئاگاداری دیاردەکەش بن بەڵام لایان ڕوون نەبێت کە مەترسییەکانی چین و بەو هۆیەوە بایەخێکی پێ نەدەن.
لەخوارەوە هەندێک لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی بەرنامەی مۆڵەتنەدراو خراوەتەڕوو:

سەرباری ئەو خاڵانەی باسکران، ئەگەر ناوەندەکانی خوێندن بەرنامەی مۆڵەتپێنەدراو بەکاربهێنن ئەوا ناتوانن بچنە ئاستی نێودەوڵەتییەوە چونکە یاسایان پێشێل کردووە. لە هیچ زانکۆیەکی جیهانی نابینرێت بەرنامەی کراک و نایاسایی بەکاربهێنرێت.  واتە پێویستە زانکۆکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕانکینگ و پلەی ئیعتیباری خۆیان کۆتایی بەم دیاردە نەشازە بهێنن و مۆڵەتی لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەو بەرنامە و سیستمانە وەربگرن کە بەکاریاندەهێنن.
ئێستاش هەندێک لە سوودەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنان بۆ بەرنامەکان لە خوارەوە ڕوون دەکەینەوە: