Avesta Group Avesta Group - Azure Campaign - Kurdish
Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 770 577 0003

testimonials.gif

مایکرۆسۆفت ئاژوور

مایکرۆسۆفت ئاژوور ژینگە و ژێرخانێکی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبراوە لە لایەن مایکرۆسۆفت کە لە ڕێگەی تۆڕێکی جیهانی لە داتاسەنتەرەکانیەوە پاڵپشتی بەرنامەکان دەکات و لەخۆیان دەگرێت. هەردوو جۆری خزمەتگوزارییەکانی (PaaS) و (IaaS) لەم بەرهەمەدا بوونیان هەیە و بەشداربووان دەتوانن سوود لە پاڵپشتی ئاژوور بۆ زمانە جیاوازەکانی پرۆگرامسازی وەربگرن. هاوکات ئاژوور ئەو تووڵ و فرەیموێرانەش کە بەرهەمی مایکرۆسۆفت نین دەناسێتەوە و پاڵپشتییان دەکات.

خزمەتگوزاری کڵاودی مایکرۆسۆفت باشترینە لە جیهاندا و لە بەڕێوەبردنی هاردوێر و داتاسەنتەرەکانەوە تاوەکو بەڕێوەبردنی پلاتفۆرم و سۆفتوێرەکان لە خۆدەگرێت. کە هەریەکە لەمانەش بە پێی پێویستی و ویستی بەکارهێنەر کۆنترۆڵی کارەکان دەدات بە بەشدرابووانی.

 

دوو ساڵ پێشەنگی یەک لەدوای یەک

01-get-more-done2.jpg

ڕێکخراوی گارتنەر کە تایبەتە بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکاری لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا دوو ساڵی یەک لەدوای یەک کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی وەکو باشترین ناساندووە لە بوارەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کڵاود بۆ ژێرخانی کۆمپانیاکان. بە هەمان شێوە لە بوارەکانی ستۆرج لە کڵاود و خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی پلاتفۆرم بۆ ئینتەرپرایزەکان پێشەنگ بووە.

 

چی دەزانیت ئەوە بەکاربهێنە

02-open.jpg

ئاژوور ڕێگە دەدات گەشەپێدەر و شارەزایانی بواری ئای تی ئەو تووڵ و تەکنەلۆجیایانە بەکاربهێنن کە لەگەڵیان ڕاهاتوون بۆ دروست کردن و بەڕێوەبردنی ئەپەکانیان.

ئاژوور پاڵپشتی زیاترین سیستمەکانی ئیش پێکردن و زمانەکانی پرۆگرامسازی دەکات وەکو پایسۆن، دۆت نێت، پی ئێچ پی، و جاڤا. هەروەها گونجاوە لەگەڵ زیاترین جۆری تووڵ و فرەیموۆرک و داتابەیزەکاندا کە لەلایەن ملیۆنان گەشەپێدەرەوە بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە سیستمە جیاوازەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز بکەن.

پارێزراوی زانیاییەکان

05-protect.png

بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوەکان دڵنیا بکاتەوە لە پارێزراوی و سەلامەتی زانیارییەکانیان لە کڵاودەکەیدا، مایکرۆسۆفت پێش هەمووان بڕوانامەی ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ پابەندبوونی بە ڕێساکان بەدەست هێناوە وەکو یاسای یەکێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی نهێنییەکان و ستانداردی نێودەوڵەتی ISO 27018.

 

بەرنامەکانت لە هەموو شوێنێک

06-everywhere.png

مایکرۆسۆفت زیاتر لە ١٩ داتاسەنتەری لە ٢٢ ناوچەی جیاوازی جیهان هەیە، زیاتر لە تێکڕای داتاسەنتەرەکانی گوگڵ و ئامازۆن. بەمەش هەڵبژاردەی زیاتر دەداتە بەشداربوانی کڵاودەکەی لە بەردەستکردنی ئەپڵیکەیشنەکانیان بۆ زیاترین مەودای بەکارهێنەران.

 

توانای متمانە پێکراو

08-trusted.png

مایکرۆسۆفت ئاژوور پڕۆژە ئەزموونییە بچووکەکان تاوەکو بەرهەمە فرە ڕەهەندە جیهانییەکان بەڕێوەدەبات. ئاژوور بەجۆرێک دروستکراوە کە بەرگەی هەموو فشارێکی جیاواز بگرێت بەجۆرێک کە ٥٧٪ زیاتر لە گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا (Fortune 500) پشتی پێدەبەستن.

 

گونجاوی نرخ و بەکارهێنان

لەگەڵ ئاژوور پێویست ناکات خۆت بە یەک پلانی بەکارهێنانەوە گرێ بدەیت. مایکرۆسۆفت ئاژوور ڕێگە دەدات بە پێی پێویست سەرچاوەکان بەکاربهێنیت و تێچووی زیادە لە سەرچاوەی بەکارنەهاتوو کەمتر دەکاتەوە.

Picture2.png