Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

پاراستن و هەڵگرتنی فایل و وێنەو داتاکان لە کۆمپوتەرو مۆبایل

یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی بەکارهێنەرانی کۆمپوتەرو ئامێرە زیرەکەکان لەناوچون و نەپاراستنی فایل و وێنەکانیانە کە زۆر جار بەهۆی تێک چون یان فۆرمات کردنی ئامێرەکان فەوتانیان دەبێتە گرفت. هەروەک لە ڤیدیۆکە باسی لێوە کرا سودەکانی بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریانە بریتیە لە:

• هاوبەشی پێکردنی وێنەو ڤیدیۆ زۆر بە ئاسانی لە نێوان بەکارهێنەراندا

• یەک جێگا بۆ هەموو دۆکیومێنتەکانی بەکارهێنەر وەک فایلی وۆرد یان ئێکسڵ کە ئەمە بۆ فەرمانبەران ئەرکێکی زۆر قورسیان لەسەر کەم دەکات.

• دەتوانرێت لە کۆمپیوتەرو مۆبایلیش دەستمان بگات بە فایل و زانیاریەکانمان

بۆ ئەو کەسانەی کە بە تیم کاردەکەن وەک خوێندکاران یان ئەندازیاران دەتوانن کار لەسەر پرۆژەیەک بکەن بە بێ ئەوەی بەیەکەوە بن هەریەکەو لە جێگای خۆیەوە دەتوانێ دەستکاری فایلەکە بکات و بەبێ ئەوەی هەمو جارێک پێویست بە داونلۆد یان ناردنی بکات.

کەمکردنەوەی بڕی تێجون بەوەی کە پێویست ناکات فلاش میمۆری یان هارد دیسک بەکاربێنێت.

 

فایلەکان لە ناو کۆمپیوتەر یان مۆبایلەکەت داپارێزرێت و دەتوانی کاری لەسەر بکەیت بەبێ بونی هێلی ئینتەرنێتیش. واتە پێویستمان بە هێلی ئینتەرنێت نابێت بە بەردەوامی، چونکە دەتوانی بەبێ بونی ئینتەرنێتیش فایلی وۆرد یان ئێکسڵ یان وێنە دابنێێت و پاش ئەوەی پەیوەست بویت بە ئینتەرنێت بە شێوەیەکی خۆکار فایلەکان دەچنە ناو خزمەتگوزاریەکەتەوە.