Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

بازاڕکردن لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بازارکردن بە شێوەیەکی گشتی و بازارکردن لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە تایبەتی لە ئاستێکی تا بڵێی خراپدایە. لە کوردستاندا نەبونی پلانێکی بازارکردن و تەنیا کات بەسەربردن سیمای تۆرە کۆمەلایەتیەکانە لە بزنسدا.

گلەیی و داواکاری بەردەوامی خاوەن پەیجەکان لە کەمبونەوەی ئەکتیڤیتی و نەگەیشتنی پۆستەکانیان بە تەواوی فانەکانیان ئەنجامێکی ئاساییە بۆ پشتگوێ خستنی ستاندەر و پرنسیبە سەرەکیەکانی بازارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

گرنگترین کێشەکان چین؟

1. نەگەیشتنی پۆستەکان بە فانەکان زۆر جار لە کۆی ١٠٠ هەزار فان تانیا چەند سەد کەسێک پۆستەکان دەبینێت.

2. کەمبونەوەی ئەکتیڤیتی پەیج و زیاد نەبونی فانەکان و زۆر جار کەمبونەوەیان.

هۆکارو چۆنێتی چارەسەری ئەم کێشانە؟

1. بۆ نمونە فەیسبوک پۆستەکان لەسەر بنەمای ئیدج رانک پیشانی فانەکان دەدات، یەکێک لە سەرەکیترین فاکتەرەکان بۆ ئەوەی پۆستەکانت بگاتە هەموو فانەکان ئەوەیە کە پۆستەکە لە سەرەتای پۆستکردنیدا و پاش ئەوەی کە پیشانی هەندێ لە فانەکان دەدرێت کارلێکی لەگەڵ بکەن، واتە لایک شەیر کۆمێنت بکەن، لەگەل بەردەوام بونی ئەم کارلێکە پۆستەکەش دەنێردرێت بۆ فانەکانی ترو هەمان پرۆسە دوبارە دەبێتەوە.

2. دەبیت بزانرێت چ کاتێک فانەکان بە زۆری لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەو کاتە پۆست بکرێت و بگاتە زۆرترینیان.

3. زۆر لە میدیاکان بابەت دەنوسن و بڵاوی دەکەنەوە بەڵام کە فانێک پرسیارێک یان کۆمێنتێکیان بۆ دەنوسێت کەس نیە وەڵامی بداتەوە. ئەگەر ئەمە تۆری کۆمەڵایەتیە دەبێت کەسێک هەبێت وەلامیان بداتەوە ئەگەر وا نەبێت کەواتە داوا مەکە کۆمێنت بنوسن.

4. گرنگی دان بە کوالیتی پۆستەکان، وێنەی پۆست گرنگی پێ بدرێت، چ لە روی دیزاین وە چ لە روی قیاساتی وێنەکە چونکە فەیسبوک ستاندەری تایبەتی هەیە بۆ وێنەکان.

5. بەکارهێنانی جۆرە جیاوازەکانی پۆستی فەیسبوک بە پێی پێویسی واتە ئەگەر دەتەوێ لینکی بابەتێکی مالپەرەکەت پۆست بکەیت شێوازی لینک بەکاربێنە لە جیاتی دانانی وێنەو پاشان زیادکردنی لینکەکە.

6. چاودێری کردنی بەردەوامی زانیاریەکان لە رێگەی تابی ئینسایت کە زانیاری شی کراوەی فانەکانت بە وردی بۆ شیدەکاتەوە.

7. پڕ کردنەوی بەشی زانیاری پەیج وەک دەربارەو پەیوەندی کە دەبیت زۆر بە راستی بنوسرێت و کارو ئامانجی پەیجی تیا رون بکرێتەوە و ئەو بەشە هەڵبژێریت کە تەواو وەسفی کارەکەت دەکات.

8. بە هیج شیوەیەک داوا لە فانەکان مەکە کە لایک و شەیرت بۆ بکەن. کەس ئامادە نیە تۆ بناسێنێ و ناوبانگت بۆ دروست بکات تەنها لە حاڵەتێکدا کە تۆ بەرهەم یان زانیاریەکی تاک و ناوازەت پێ بەخشی بەبێ داواکردن ئەوەت بۆ دەکات.

9. خوێندنەوەو ئاگاداربون لە نوێترین گۆرانکاریەکان، باشتر وایە پرس و راوێژ بە کەسانی تایبەت و شارەزا بکرێت لە کاتی بازارکردنی تۆرە کۆمەلایەتیەکان.

10. گرنگترین خاڵ دەبێت ئامانجی پەیج بزانیت و بە هێواشی و بە بەردەوامی ئەو بیرۆکەیە بگەیەنیتە فانەکانت بۆ ئەوەی ئامانجت بپێکی.

لەکۆتایدا ئەمە هەمو شتێک نیە تەنها چەند خالێکە کە دەبێت لێکدانەوەی بۆ بکرێت بۆ پەیجەکەت، ئەوەی بۆ تۆ ببێت لەوانەیە بۆ کەسێکی تر نەبێت، یان ئەمڕۆ بۆ تۆ سەربگرێت بەڵام هەفتەیەکی تر وا نەبێت. دەبێت ئەدمینەکە بەردەوام ئاگاداری رێرەو و حەزو پێویستی فانەکان بێت.