Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

٥ هەنگاو بۆ دامەزراندنی نێتوۆرکێکی سەرکەوتوو

دیزاینی نێتوۆرک بۆ باڵەخانەکان پێویستی بە نەخشەدانانی وورد و شارەزایی زۆر هەیە. بەڵام لە ووڵاتی ئێمە ئەم ڕاستییە پشت گوێ خراوە و تەنانەت هەندێجار کارەباچی کاری دیزاینی نێتوۆرکیش دەکات.

ڕێکخستنی کێبڵەکان لە داتاسەنتەرو لە دەرەوەی داتاسەنتەرەکان، هەروەها دانانی سویچ پلاک تەنها بەشێکی کەمی ئەم کارەن. هەندێک جار نێتوۆرکێک جوان ڕێکخراوە و دیکۆرێکی سەرنجڕاکێشی هەیە بەڵام ئەزموونێکی خراپ و لۆدێکی زۆر دروست دەکات.

بۆ دروستکردنی نێتوۆرک و بەیەکگەیاندنی ئامێرەکانی وەکو کۆمپیوتەر و سێرڤەرەکان یاخود بۆ دابەشکردنی ئینتەرنێت بەناو نهۆمەکانی باڵەخانەیەکدا پێویستە چەند جۆرێکی جیاوازی سویچ بەکاربهێنرێت کە هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە. هەروەها پێویستە چەندین ئامێر و تووڵی تایبەت بەکاربهێنرێن و پلانی پێشوەختەی بۆ دابنرێت.

ئەو هەنگاوانەی پێویستە بۆ دامەزراندنی نێتوۆرک ئەنجام بدرێن ئەمانەی خوارەوەن:

  • یەکەم: پێویستە پێش دامەزراندن (Implementation) دیزاینی گونجاو لەلایەن کەسی پسپۆڕەوە ئامادەبکرێت.

  • دووەم: پێویستە لە سەرەتاوە پلان بۆ ئەگەری فراوان بوون دابنرێت لە داهاتوودا و لە دیزاینی سەرەتاییدا حسابی بۆ بکرێت.

  • سێهەم: پێویستە ئەو ئامێرانەی کە بەکاردەهێنرێن وەکو سویچ و ڕاوتەر لەگەڵ بزنسەکەدا گونجاو بن. هەندێکجار بزنسێکی گەورە لە بەشێکی نێتوۆرکەکەیدا ئامێرێکی بچووک بەکاردەهێنێت و بەمەش تەواوی نێتوۆرکەکە خاو دەبێتەوە یان لەکاردەکەوێت.

  • چوارەم: زۆربەی بزنسەکان بوجەیەکی باش بۆ ژێرخانی کەرەستە و بیناکانیان دابین دەکەن. بەڵام کە دێتە سەر بەشی ئای تی و نێتوۆرک، ئامێری هەرزان دەکڕن. نابێت لە دابین کردنی بوجە بۆ بەشی ئایتی ڕەزیلی بکرێت چونکە نێتوۆرکێکی باش پێویستە ئامێری کواڵیتی بەرزی تێدا بەکاربهێنرێت.

  • پێنجەم: لە کۆتاییشدا دامەزراندن و جێبەجێکردن (Implementation) تەنها پێویستی بە شارەزایی لە بواری کارەبا و کێبڵی کارەبادا نییە. بەڵکو پێویستە لە لایەن کەسێکەوە ئەنجام بدرێت کە شارەزایی لە نێتوۆرک و کێبڵی نێتوۆرک هەبێت.

ئەگەر دەتەوێت نێتوۆرک بۆ شوێنی کارەکەت دابمەزرێنیت، یاخود دەتەوێت چارەسەری گرفتی خاوی و لەکارکەوتن بۆ نێتوۆرکەکەت بدۆزیتەوە، دەتوانیت پەیوەندی بە کۆمپانیای ئاڤێستاوە بکەیت. کۆمپانیای ئاڤێستا ئەزموونی چەندین ساڵی لەم بوارەدا هەیە و چەندین نێتوۆرکی سەرکەوتووی بۆ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دامەزراندووە.