Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی بەرنامەی نایاسایی لە دامەزراوەکانی خوێندندا

لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنەلۆژیای زانیاری لە جیهاندا خوێندنی تایبەت بەو بوارەش پەرەی سەندووە. تەکنەلۆژیای زانیاری سەرنجی فێرخوازانی لە هەموو جیهانەوە ڕاکێشاوە و بەشێکی سەرەکی بابەتەکانی خوێندنیانە.

فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان پێویستیان بە کۆمەڵێک بەرنامە و خزمەتگوزاری هەیە بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانیان. هەروەها مامۆستا و ستافەکانی دیکەش پێویستیان بە بەرنامە و خزمەتگوزاری هاوشێوە هەیە کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنن. بەرنامەکانی وەکو مایکرۆسۆفت وۆرد و پاوەرپۆینت و ئێکسێڵ، ویندۆز، ئەدۆبی ئەکرۆبات و فۆتۆشۆپ، ئۆتۆکاد و چەندین بەرنامەی پێویستی دیکە.

هەرچەندە ئەم بەرنامانە گرنگییەکی زۆریان بۆ زانکۆکان هەیە، بەڵام زۆربەی زانکۆ و خوێندنگەکانی عێراق و کوردستان کە لەناویشیاندا زانکۆی ناسراو و ناوبانگدار بوونی هەیە ئەم بەرنامانە لە چوارچێوەی یاسادا بەکارناهێنن. ئەمەش بە ئاگاداری یان بە درک نەکردن بێت، زۆربەی ئەو زانکۆیانە بەرنامەی کراک و مۆڵەتنەدراو بەکاردەهێنن. بە واتایەکی تر، زۆربەی فێرخواز و مامۆستا و ستافەکان لە زانکۆکاندا بەرنامەی مۆڵەتنەدراو بەکاردەهێنن.

ئامانجی ئەم بابەتە بانگهێشتکردن و بیرخستنەوەی ناوەندەکانی خوێندنە بۆ ئەوەی کە تەکنەلۆژیا بکەنە هۆکارێک بۆ پێشخستن، و بەرنامەی مۆڵەتنەدراو بەکارنەهێنن. پێدەچێت هەندێک ناوەندی خوێندن ئاگاداری ئەم دیاردەیە نەبن، یاخود ئاگاداری دیاردەکەش بن بەڵام لایان ڕوون نەبێت کە مەترسییەکانی چین و بەو هۆیەوە بایەخێکی پێ نەدەن.

لەخوارەوە هەندێک لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی بەرنامەی مۆڵەتنەدراو خراوەتەڕوو:

  • کێشەی سکیورتی: ئەگەری زۆرە ئەو بەرنامانەی کە دزراو یاخود مۆڵەتنەدراون کۆدی سیخوڕیکردنیان تێدابێت کە ڕێگە دەدات بە وەرگرتنی زانیارییە تایبەتەکانت بەبێ ئەوەی خۆت ئاگات لێ بێت.
  • کێشەی یاسایی: ئەو دامەزراوانەی کە بەرنامەی بێ مۆڵەت بەکاردەهێنن پێشێلی یاسای نێودەوڵەتی پاراستنی مافی کۆپی کردن دەکەن. هەروەها پێچەوانەی یاساکانی ڕێکخراوی ویپۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە
  • ئەخلاقی پیشەیی: دامەزراوەی خوێندن و فێرکردن پێویستە فێرخوازان فێری ئەخلاقی پیشەیی بکات نەک فێرخوازان فێربکەن کە بەرنامە بە نایاسایی بەکاربهێنن.
  • کێشەی تەکنیکی: دەگونجێت بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە بەرنامانە لەکاتی بەکارهێنانیاندا ڕوبەڕووی چەندین گرفت و کێشە ببنەوە چونکە ئەو بەرنامانە ئۆریجناڵ نین و دەستکاری کراون.
  • نەبوونی پشتیوانی تەکنیکی: لایەنی بەرهەمهێنەری ئەو بەرنامانە هیچ جۆرە پاڵپشتییەک لەو کەس و لایەنانە ناکات کە ڕووبەڕوی گرفت لە بەرنامەکەدا بوونەتەوە. بە پێچەوانەوە پێدەچێت سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار بکات و بیانخاتە لیستی ڕەشەوە.

سەرباری ئەو خاڵانەی باسکران، ئەگەر ناوەندەکانی خوێندن بەرنامەی مۆڵەتپێنەدراو بەکاربهێنن ئەوا ناتوانن بچنە ئاستی نێودەوڵەتییەوە چونکە یاسایان پێشێل کردووە. لە هیچ زانکۆیەکی جیهانی نابینرێت بەرنامەی کراک و نایاسایی بەکاربهێنرێت.  واتە پێویستە زانکۆکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕانکینگ و پلەی ئیعتیباری خۆیان کۆتایی بەم دیاردە نەشازە بهێنن و مۆڵەتی لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەو بەرنامە و سیستمانە وەربگرن کە بەکاریاندەهێنن.

ئێستاش هەندێک لە سوودەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنان بۆ بەرنامەکان لە خوارەوە ڕوون دەکەینەوە:

  • وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنان وا دەکات هەموو تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە بەردەست بێت بۆ بەکارهێنەرو زیاتر سوودمەند دەبێت.
  • بەرنامەی مۆڵەتدراو بەرنامەیەکی جێگیرە و گرفتی تێکچوونی کەمترە.
  • زانکۆیەک کە هۆشیارە و بەرنامەی مۆڵەت پێنەدراو بەکارناهێنێت هەمان هۆشیاری بۆ  فێرخوازەکانیشی دەگوازێتەوە. ئەمەش لەخۆیدا ئەرکێکی سەرەکی و ئەخلاقی ناوەندەکانی خوێندنە.
  • زۆربەی بەرهەمهێنە جیهانییەکان پاڵپشتی تایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان دەکەن بەوەی کە بەرهەمەکانیان بە نرخێکی کەمتر و داشکاندنی گەورەوە پێشکەش دەکەن.

کۆمپانیای ئاڤێستا کە شارەزای لایسنسینگ و مۆڵەتپێدانی بەرنامەکانە، وەکو پیشەی خۆی هەڵدەستێت بە دابین کردنی مۆڵەتی بەکارهێنانی بەرنامە و سیستمەکان بۆ تەواوی زانکۆکان لە عێراقدا. بۆ ئەمەش پشت بەوە دەبەستێت کە پارتنەری ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمهێنەرە تەکنەلۆژییەکانی وەکو مایکرۆسۆفت و ئەدۆبی و کاسپەرسکای و ئۆتۆ دیسک و کۆمپانیا جیهانییەکانی دیکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار:
کۆنفرانسی هاوبەشی ئاڤێستا و LFU: دیجیتاڵ کردن و چاکسازی لە پڕۆسەی خوێندن