Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

هەڵە باوەکان: ئەگەر کڵاود بەکاربهێنم سیخوڕە بەکرێگیراوەکان و حکومەتەکان زانیارییەکانم بەکاردەهێنن

ترس لە دزەپێکردنی زانیارییەکان نیگەرانییەکی سەرەکی بزنسەکانە لەبارەی بەکارهێنانی کڵاودەوە. بەڵام ئەمە هیچ بنەمایەکی نییە. تیمی ئای تی کۆمپانیاکەی خۆت بەرپرسە لە ڕێگەدان بە بەکارهێنانی زانیارییەکان و ڕێکار و سنوورەکان دیاری دەکات. تەنها لایەنی خاوەندار بۆ زانیارییە پاشەکەوت کراوەکان لە ئۆفیس ٣٦٥دا کۆمپانیاکەی خۆت دەبێت و مافی بەکارهێنانیان تەنها بۆ خۆتە.

بەنسبەت پاشەکەوت کردن و پاراستنی زانیارییەکان لە کڵاودی مایکرۆسۆفتدا پێویستە ئەم زانیارییانە بزانیت:
  • * زانیارییە پاشەکەوت کراوەکانت بە هیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی بەکارهێنانیان لە ریکلامی بازرگانیدا بەکارناهێنرێن. بەڵکو تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە بەکاردێن کە خۆت داوات کردوون.
  • * ئەگەر لە هەر حاڵەتێکدا بڕیار بدەیت کە دەست لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەک هەڵبگریت، ئەوا زانیارییەکانیشت لەگەڵ خۆتدا دەبەیتەوە.
  • * تەکنەلۆژیای پێویست بۆ پاراستن لە کڵاودی مایکرۆسۆفتدا ڕێگەت پێدەدات سەرپشک بیت لەوەی کە چ کەسێک لە ڕێکخراوەکەتدا بتوانێت کام زانیارییە ببینێت یاخود بەکاریبهێنێت.
  • * داتاسەنتەرەکان بە جۆرێک دیزاین کراون کە هیچ جۆرە تێکەڵبوونێک لەگەڵ زانیارییە پاشەکەوتکراوەکانی ڕێکخراوەکانی دیکەدا ڕوونەدات. ستافی ڕێکخەری داتاسەنتەرکانیش توانای گەیشتنیان نییە بە زانیارییەکانت.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە مایکرۆسۆفت گرەنتی ٩٩.٩% دەکات بۆ بەردەستبوونی بەردەوامی زانیارییەکانت. لە هەر ئەگەرێکی کورتهێنانی ئەو ڕێژەیەشدا لایەنی بەشداربوو قەرەبووی دارایی دەکرێتەوە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یەکەمین گەورە دابینکەری کڵاودە کە توانیویەتی پێوانەو ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی زانیارییەکان لە داتاسەنتەرەکانیدا جێبەجێ بکات.

هەندێک تێگەیشتنی هەڵەی دیکە لەبارەی کڵاودەوە:

هەڵە باوەکان: ئۆفیس ٣٦٥ ژمارەیەک بەرنامەی ئۆفیسە کە دەتوانم تەنها لەسەر ئینتەرنێت بەکاریان بهێنم

هەڵە باوەکان: سکایپ و سکایپ فۆر بزنس یەک شتن و جیاوازییان نییە