Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

هەڵە باوەکان: سکایپ و سکایپ فۆر بزنس یەک شتن و جیاوازییان نییە

یەکێکی دیکە لە تێگەیشتنە هەڵەکان لەبارەی کاڵاودەوە بریتییە لەوە کە زۆر کەس وادەزانن سکایپ و سکایپ فۆر بزنس یەک شتن و جیاوازییان نییە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە. لەم بابەتەدا ئەم هەڵە باوە ڕاست دەکەینەوە.

سکایپ کە لە ماڵەوە بەکاریدەهێنیت بەرنامەیەکی زۆرباشە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە بەکارهێنەران. بەکارهێنانی ئەم بەرنامەیە بێ بەرامبەرە تەنها لەوکاتانەدا نەبێت پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی هێڵی مۆبایل یان نۆرماڵەوە دەکەیت کە لەو کاتانەدا پێویستە لە ڕێگەی حسابی بانکییەوە پارەبدەیت. 

سەرەڕای ئەو تایبەتمەندییانەی لە سکایپی ئاساییدا هەیە سکایپ فۆر بزنس ڕێگە دەدات ٢٥٠ کەس لە یەک کاتدا پەیوەندی بەیەکەوە بکەن و کۆبوونەوە ئەنجام بدەن. کۆبوونەوەکان بە ئاستێکی بەهێزی پاراستن کە بۆ دامەزراوەکان گونجاوە پارێزگاری دەکرێن. لە ڕێگەی سکایپ فۆر بزنسەوە هەژماری کارمەندەکان کۆنترۆڵ دەکرێن. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە سکایپ فۆر بزنس لەگەڵ بەرنامەکانی دیکەی ئۆفیسدا بەباشی کاردەکات.  

سکایپ فۆر بزنس لەگەڵ ئۆفیس ٣٦٥ تێهەڵکێش کراوە و بەکارهێنەرەکان دەتوان لە هەموو شوێن و قۆناغێکی کارەکانیانەوە پەیوەندی بەیەکەوە بکەن.  

بەکارهێنەر دەتوانێت پەیوەندی نوسین و دەنگی و ڤیدیۆیی ئەنجام بدات، لە کۆبوونەوەکاندا بەشداری بکات، هەروەها پریزێنتەیشنەکانی نمایش بکات. هەموو ئەمانەش تەنها لە ڕێگەی یەک بەرنامەوە کە سکایپ فۆر بزنسە و بە پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتەوە ئەنجام دەدرێن. 

کارمەندەکان بە بەکارهێنانی سکایپ فۆر بزنس سوود لەم تایبەتمەندییانە وەردەگرن: 

  • * دەستبەجێ دەزانن کارمەندەکانی دیکە لەسەرهێڵن یان سەرقاڵن 
  • * تەنها بە دوو کلیک لە ناوی کارمەندێک بەیەکەوە چات دەکەن 
  • * لە کاتی کۆبوونەوەدا شاشەی کۆمپیوتەرەکانیان هاوبەشی پێدەکەن 
  • * بەشداربووی دیکەش کە لەهەمان کۆمپانیا یان ڕێکخراو نین دەتوانن لە ڕێگەی سکایپ لەسەر وێب لە کۆبوونەوەکاندا بەشداری بکەن. 
  • * لە ڕێگەی وێبکامەوە ڤیدیۆ بۆ کۆبوونەوەکان زیاد بکەن. 
  • * تایبەتمەندییەکی نوێی سکایپ فۆر بزنس ئەوەیە کە سەرەڕای توانای بەشداربوونی ٢٥٠ کەس لە یەک کۆبوونەوەدا ١٠ هەزار کەس دەتوانن بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی بەکارهێنەرێک بن

سکایپ فۆر بزنس لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە و لە داتاسەنتەرەکانیدا بەڕێوەدەبرێت. واتە پێویست ناکات کۆمپانیای بەکارهێنەر سەرقاڵی ڕێکخستنی سێرڤەری ناوخۆیی و بەڕێوەبردنیان بێت. بەمەش تیمی ئای تی تەنها ڕێکخستنەکانی بەرنامەکەو مۆڵەتەکان بەڕێوەدەبەن. سکایپ فۆر بزنس وەکو بەشێک لە ئۆفیس ٣٦٥ بەردەوام نوێ دەبێتەوە و تایبەتمەندی و نوێگەرییەکانی بە زووترین کات پێ دەگات. 

هەڵەیەکی باوی دیکە: ئۆفیس ٣٦٥ ژمارەیەک بەرنامەی ئۆفیسە کە دەتوانم تەنها لەسەر ئینتەرنێت بەکاریان بهێنم.