Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

هەڵە باوەکان: ئۆفیس ٣٦٥ ژمارەیەک بەرنامەی ئۆفیسە کە دەتوانم تەنها لەسەر ئینتەرنێت بەکاریان بهێنم

لە ئێستادا زۆربەی کۆمپانیاکان بڕیاریان داوە بۆ کەم کردنەوەی خەرجییەکانیان و گونجانی باشتر لەگەڵ خواستەکانی بازاڕدا پشت بە کڵاود ببەستن.
بەڵام هەندێک جار لە ئینتەرنێت و شوێنە جیاوازەکان زانیاری دژبەیەک لەبارەی کڵاودەوە دەبەیستین کە وادەکات بە تەواوەتی لە کڵاودو دەستکەوتەکانی تێنەگەین.
ئەو کۆمپانیایانەش کە دەیانەوێت ئۆفیس ٣٦٥ بەکاربهێنن بەهەمان شێوە لە جیاکردنەوەی ڕاستییەکان و بیرۆکە هەڵەکاندا گرفتیان هەیە. بۆ نموونە هەندێک وادەزانن ئۆفیس ٣٦٥ تەنها بەرنامەکانی ئۆفیس دەگرێتەوە بەڵام لە ئینتەرنێتدا.
کاتێک دەتەوێت بڕیاربدەیت ئۆفیس ٣٦٥ بۆ بزنسەکەت بەکاربهێنیت پێویستە ڕاستییەکان لەوبارەیەوە بزانیت. بەردەوام بە لە خوێندنەوە و بزانە کام لەو ڕاستییانەی باسیان دەکەین بەلاتەوە نوێن.


لە ڕاستیدا ئۆفیس ٣٦٥ پاکێجێک خزمەتگوزاری پشت بەستووە بە کڵاود کە بۆ جێبەجێکردنی کاری بەرهەمهێن سوودی لێ وەردەگیرت. ئەوەی لە ئۆفیس ٣٦٥دا دەشێت بیبینیت ئەم بەرنامەو خزمەتگوزارییانەیە:

  • • ئێکسچەینج ئۆنلاین بۆ کارکردن لەگەڵ ئیمەیڵ و بەڕێوەبردنی ڕۆژژمێر.
  • • شێرپۆینت ئۆنلاین و وەن درایڤ فۆر بزنس کە لە ڕێێیانەوە کاری هاوبەش ئەنجام دەدرێت. ئەم خزمەتگوزارییانە دروستکردنی وێبسایت بۆ کۆمپانیاکان و و بەڕێوەبردنی فایلەکان و داڕشتنی ڕێکاری ئەنجامدانی کارو پرۆژەکانی کۆمپانیاکان ئاسان دەکات.
  • • سکایپ فۆر بزنس ئەنجامدانی پەیوەندی دەنگی و نامەنوسین و ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان لە یەک بەرنامەدا کۆدەکاتەوە.
  • • یامەر بۆ کۆمپانیاکان تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە بۆ باشترکردنی کاری هاوبەش.
  • • ئۆفیس ٣٦٥ پرۆ پلەس بەرنامەکانی ئۆفیس لەخۆدەگرێت کە لەگەڵیاندا ئاشناین وەکو وۆرد و ئەگزڵ و پاوەرپۆینت و ئاوتلوک و سکایپ فۆر بزنس و وەن نۆت.

ئەم بەرنامانە لە پاکێجی ئۆفیس ٣٦٥ پرۆ پلەسدا بەردەوام نوێ دەکرێنەوە و تایبەتمەندی و توانا نوێکانیان بەبێ بەرامبەر پێدەگات. ڕێکخستنی مۆڵەتی کڕین و دامەزراندنی بەرنامەکانیش بەشێوەی خزمەتگوزاری دەبێت کە ڕێیەکی زۆر ئاسانترە.
بەکارهێنەر سەر پشک دەبێت لەوەی کە فایل و زانیارییەکانی لە بەرنامەکانی ئۆفیسەوە بخاتە کڵاود یان لە ئامێرەکەی خۆیدا بیانپارێزێت.
جگە لەمانەش ئۆفیس ٣٦٥ چەندین بەرنامەو خزمەتگوزری دیکە لەخۆدەگرێت و ژمارەیان بەردەوام لە زیادبووندایە.