Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

سکایپ بۆ بزنس

سکایپ بۆ بزنس یەکێکە لە بەهێزترین بەرنامەکانی پەیوەندیکردن بۆ بەڕێوەبردنی کارو بزنسەکان. ئەم بەرنامەیە چەندین تایبەتمەندی بەهێزی لەخۆگرتووە وەکو نامەناردن، ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان، هاوبەشی پێکردنی شاشە.

کۆبوونەوە و پەیوەندی دەنگی لەگەڵ هەموو کەسێک

بە بەکارهێنانی سکایپ بۆ بزنس دەتوانیت لەیەک کاتدا پەیوەندی دەنگی لەگەڵ ٢٥٠ کەسدا ئەنجامبدەیت. مەرج نییە ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندییەکەدان بەشداربووی سکایپ بۆ بزنس بن. بەڵکو تەنها مۆبایلێک و پەیوەست بوون بە ئینتەرنێتەوە بەسە بۆ ئەوەی بەشداربن لە کۆبوونەوەکەدا.

 

تێهەڵکێش لەگەڵ بەرنامەکانی ئۆفیس

سکایپ بۆ بزنس لەگەڵ بەرنامەکانی ئۆفیسدا تێهەڵکێشکراوە. دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە بەرنامەی ئاوتلوکەوە وادەی کۆبوونەوە دەستنیشان بکەیت بۆ ئەوەی کە لەڕێگەی سکایپەوە ئەنجام بدرێت.

هەروەها سکایپ ڕێگەدەدات لە ناو بەرنامەکانی ئۆفیسەوە وەکو وۆرد و پاوەرپۆینت کە لەسەر ئینتەرنێتن گۆڕینەوەی ڕاو پێشنیار ئەنجام بدەیت.

بەڕێوەبردن و سکیوریتی

سکیوریتی بەهێز لە سکایپ بۆ بزنسدا بەباشترین شێوە زانیاریی و گفتوگۆکان دەپارێزێت و کۆنترۆڵی تەواو دەداتە بزنسەکان بۆ بەڕێوەبردنی تایبەتمەندی و هەژماری کارمەندانیان.

 

دەستخستنی بەرنامەکە

بۆ بەکارهێنانی سکایپ بۆ بزنس دەتوانیت بەدوو شێوە بەشداری لە خزمەتگوزارییەکەدا بکەیت. شێوزای یەکەم بریتییە لە پلانی سەربەخۆکانی سکایپ بۆ بزنس و شێوازی دوومیش پلانە هاوبەشەکان لەگەڵ خزمەتگوزاری ئۆفیس ٣٦٥.