Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەبێتە بەشداربوویەکی خزمەتگوزارییەکانی ئاڤێستا

وێبسایتی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق نوێکرایەوە و لە ئێستادا بۆ هۆستەکەی پشت بە مایکرۆسۆفت ئاژوور دەبەستێت کە لەلایەن کۆمپانیای ئاڤێستاوە دابینکراوە و بەڕێوەدەبرێت. هاوکات ئاڤێستا کاری دیزاین و گەشەپێدانی بۆ وێبسایەتەکە ئەنجامداوە.

شانبەشانی هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی هۆست و گەشەپێدانی وێبسایت، ئاڤێستا خزمەتگوزاری ئیکسچەینج ئۆنلاینی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دابین کردووە. خزمەتگوزاری ئێکسچەینج بۆ ئیمەیڵ بەشێکە لە خزمەتگوزاری ئۆفیس ٣٦٥ کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە دروستکراوە.

کۆمپانیای ئاڤێستا لەساڵی ٢٠٠٧ەوە کاری دروستکردنی وێبسایت ئەنجام دەدات و لەو کاتەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ وێبسایتی بۆ دامەزراوە و شوێنە جیاوازەکان دروستکردووە. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە پڕبینەرترین وێبسایتەکانی عێراق لەلایەن کۆمپانیای ئاڤێستاوە ئامادەکراون و بەڕێوەدەبرێن.

گەشەپێدانی وێبسایت لە ئاڤێستا پرۆسەیەکی ڕێکخراوە و پشت بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت. بۆ ئەم مەبەستەش لەبری تێمپلەیتی ئامادەکراو وێبسایتەکان لە بنچینەوە و بەپێی ویست و داواکاری بەشداربوو دروستدەکات.

هەریەکە لە هۆستکردنی وێبسایتی سەرۆکایەتی و ئیمەیڵەکانیش بەشێکن لە کڵاودی مایکرۆسۆفت کە کۆمپانیای ئاڤێستا لەسەر ئاستی عێراق دابینیان دەکات. ئاڤێستا لەم ڕووەوە سەرکەوتنی پێشچاوی بەدستهێناوە و توانیویەتی دوو ساڵ لەسەر یەک ببێتە پارتنەر و هاوکاری هەڵبژێردراوی مایکرۆسۆفت لەسەر ئاستی عێراق.