فەیسبووک ئۆفیس ٣٦٥ بەکاردەهێنێت
فەیسبووک پەیوەندی نێوان کارمەندەکانی و کارکردنیان بەیەکەوە بە گرنگ دەزانێت. بەڵام لەوەش گرنگتر بەلایەوە پارێزراوی زانیارییەکانیەتی لەگەڵ دابینکردنی ژینگەیەکی باوەڕپێکراو.
بەم هۆیەوە و بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان و هەماهەنگی نێوان ١٣٠٠٠ کارمەندی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا، فەیسبووک پشت بە خزمەتگوزاری ئۆفیس ٣٦٥ دەبەستێت کە بەشێکە لە کڵاودی مایکرۆسۆفت.
ئۆفیس ٣٦٥ سەرەڕای پێگەیشتوویی و بەرفراوانییەکەی ژینگەیەکی پارێزراوی ئەوتۆ دابین دەکات کە لەگەڵ هەموو پێوەرەکانی فەیسبووکدا یەکدەگرێتەوە و لە مەترسییەکانی هاککردن و هێرشی ئەلیکترۆنی دەیانپارێزێت.
ئۆفیس ٣٦٥ لەسەر هەموو ئامێر و سیستمە جیاوازەکان بەردەستە و ئەمەش وادەکات هەڵبژاردەیەکی گونجاوبێت بۆ فەیسبووک چونکە هاوشێوەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک، کارمەندەکانی فەیسبووک دەبێت لەسەر مۆبایل و ئامێرە جیاوازەکان کار بکەن.
هەروەها ئۆفیس ٣٦٥ بەردەوام لە گەشەسەندندایە و بەردەوام بەرهەم و خزمەتگوزاری نوێی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت. بەم هۆیەشەوە فەیسبووک بە هەڵبژاردەیەکی باشی دەزانێت بۆ وەڵامدانەوەی خواستە نوێکانی.
لە کوردستان و عێراقیش کۆمپانیای ئاڤێستا هەڵدەستێت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی کڵاودی مایکرۆسۆفت. ئاڤێستا گروپ توانیویەتی سەرکەوتنێکی زۆر لەم بوارەدا بەدەستبهێنێت و بەهۆیەوە دوو ساڵە لەسەریەک لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە وەکو پارتنەری سەرەکی عێراق هەڵبژێردراوە. ئەمەش لە ڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاژوور و ئۆفیس ٣٦٥ کە دوانن لە سەرەکیترین بەشەکانی کڵاودی مایکرۆسۆفت.
