Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

مایکرۆسۆفت لە گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆجیای پیشەسازی

ساتیا نادێلا بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەشداریکرد لە گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆجیای پیشەسازیدا لە هانۆڤەر و ووتاری پێشکەشکرد.

لە ووتارەکەیدا ساتیا ووتی "گۆڕانکاری و پێشکەوتنە ئەلیکترۆنییەکان سەرلەنوێ کۆمپانیا و کارگەکان بنیاتدەنێتەوە بەجۆرێک کە تەکنەلۆجیا و بەرهەمهێنان زیاتر لە هەمیشە لەیەک نزیکدەبنەوە."

ساتیا ژمارەیەک کۆمپانیا و دامەزراوەی بە نمونە هێنایەوە کە سوودیان لەم پێشکەوتنانە وەرگرتووە. وەکو بەکارهێنانی خزمەتگوزاری کڵاودی مایکرۆسۆفت بۆ پێکەوەبەستنی نەخۆش و پزیشک لەلایەن دامەزراوەی تەندروستی سیمێنسەوە.

ساتیا ئاماژەی بە هێڵی ئاسمانی ژاپۆن و رۆڵز رۆیسدا کە کڵاودی مایکرۆسۆفت بەکاردەهێنن بۆ  بەڕێوەبردنی باشتری فڕۆکەکان و کەمکردنەوە تێچووی چاککردنەوەی بزوێنەرەکان. هەروەها باسی لە بەکارهێنانی هۆڵۆلێنس کرد لەلایەن هێڵی ئاسمانی ژاپۆنەوە بۆ مەبەستی ڕاهێنان و مەشقپێکردن.

ساتیا نادێلا جەختی لەوە کردەوە کە سیستمەکانی ژیری بەجیا و سەربەخۆ کارناکەن. بەڵکو ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە تێهەڵکێشکردنی تەکنەلۆجیای زانیاری و تەکنەلۆجیاکانی جێبەجێکردندا. دروستکردن و کۆکردنەوەی داتاکان بەتەنها بایەخێکی زۆر نییە. بەڵکو تێگەیشتنی وورد لەو داتایانە و لێکدانەوەیان جێگای بایەخە. پاشان هەنگاونان بەپێی ئەم تێگەیشتنانە بۆ گۆڕین یان بەردەوامبوون لە شێوازی کارکردنی بزنسەکان.

لە کۆتاییشدا ساتیا ڤیدیۆیەکی نمایشکرد کە باسی لە ئامێری هۆڵۆلێنسی دەکرد و لەم بارەیەوە ووتی "ئەو کاتەی دەتوانین جیاواز لە دونیا بڕوانین، دەتوانین گۆڕانکاری لە دونیادا دروست بکەین" وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو تەکنەلۆجیا نوێیەی لە هۆڵۆلێنسدا بەکارهاتووە.

خزمەتگوزاری کڵاودی مایکرۆسۆفت بەشێکی گرنگی ووتارەکەی ساتیای پێکدەهێنا و بە هۆکارێکی سەرەکی گۆڕان و پێشکەوتن دانرا لە هەموو پیشەسازییەکان و لە لایەنە جیاوازەکانی ژیاندا.

خۆشبەختانە ئەم خزمەتگوزارییە لە کوردستان و عێراقیشدا بەردەستە. دامەزراوە و کۆمپانیاکان بۆ سودوەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی کڵاودی مایکرۆسۆفت لە کوردستان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە کۆمپانیای ئاڤێستاوە چونکە ئاڤێستاگروپ پارتنەری هەڵبژێردراوی مایکرۆسۆفتە لە عێراقدا.