Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

مایکرۆسۆفت باشترین کۆمپانیایە کە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بووە

گۆڤاری سی ئار ئێم لیستی ناوی ١٠٠ باشترین کۆمپانیای بڵاوکردەوە کە بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بوون و کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش لە لووتکەدایە.

کۆمپانیای ئینتێڵ پێگەی دووەم و کۆمپانیای هاسبرۆ‬ پێگەی سێهەمیان بەدەستهێناوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت‬ دوو ساڵە لەسەریەک پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت.

لەم ڕیزبەندییەدا کۆمپانیاکان لە حەوت ڕووەوە هەڵسەنگاندنیان بۆکراوە کە بریتین لە ژینگە، گۆڕانی کەشوهەوا، مافەکانی مرۆڤ، پەیوەندی کارمەندان، بەڕێوەبەردنی ڕێکخراوەیی، کارایی ئابووری، و کاری خێرخوازی.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە سێ ڕووەوە یەکەمی بەدەستهێناوە (ژینگە، مافەکانی مرۆڤ، و کاری خێرخوازی). لە دوو ڕووی دیکەشەوە لە ناو٢٠ی یەکەمدا بووە (گۆڕانی کەشوهەوا و پەیوەندی کارمەندەکان).
هەروەها ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان کارتی زەردیان بۆ ئاگادارکردنەوە وەرگرتووە و هەندێکیش کارتی سووریان پێدراوە کە بە مانای دوورخستنەوەیان دێت لە لیستەکە.
جێگەی سەرنجە کە کۆمپانیای ‫‏ئینتێڵ‬ کارتێکی زەردی هەیە و هۆکارەکەشی بریتییە لەوەی کە ساڵی ڕابردوو ٢٠١٥ لەگەڵ هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ‬ و گوگڵ‬ و ئەدۆبی‬ سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە بەرامبەر ڕێککەوتنێکی ژێربەژێریان بۆ دانەمەزراندنی کارمەند و ستافەکانی یەکتری.

کۆمپانیا جیاوازەکان بەشێک لە هەوڵەکانیان بۆ خزمەتی بێبەرامبەری ئەو کۆمەڵگایە تەرخان دەکەن کە بارەگاکەیانی تێدایە و هەندێجاریش لە بوارێکی فراوانتردا ئەم کارە دەکەن.

لە کوردستانیش کۆمپانیای ئاڤێستاگروپ ئەم کارەی بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانیوە و بە چەندین شێواز هەوڵیداوە خزمەتی هەرێمی کوردستان و ووڵاتەکە بە گشتی بکات. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی لێپرسراوێتی بەرامبەر کۆمەڵگا بکە.