Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

کۆنفرانسی تایبەت بە کڵاودی مایکرۆسۆفت

ووشەممەی ڕابردوو ٧ی ئازار لە کەشێکی ناوازەی هۆتێل ڕۆتانا لە شاری هەولێر کۆنفرانسێک لەلایەن کۆمپانیای ئاڤێستا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەری کۆمپانیاکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە لە چەند بڕگەو بابەتێک پێکهاتبوو بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە بواری کڵاوددا لە پێناو یارمەتیدانی دامەزراوەو کۆمپانیاکان لە باشتر بەڕێوەبردنی کارەکانیان و زیاتر بەرهەمهێن بوونیان.

مەحیەدین شەعبان نوێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە کۆنفرانسەکەدا بەشداری کرد و سوپاسی کۆمپانیای ئاڤێستای کرد بۆ ڕێکخستنی کۆنفرانسەکە. هەروەها باسی لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و ڕۆڵیان لە بەرەوپێشبردنی کار و بزنسەکان کرد. ئاماژەشی بە سەرکەوتنەکانی کۆمپانیای ئاڤێستا کرد لە دابین کردنی ئەم بەرهەم و خزمەتگوزارییانەی مایکرۆسۆفت لە کوردستاندا.

سەبارەت بە کۆنفرانسەکە یاد رەشید بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاڤێستا خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر سەرکەوتنی کۆنفرانسەکە نەشاردەوە و ووتیشی "هیوادارم لە ڕێگەی کار و چالاکی هاوشێوە و دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆجییەکان بتوانین بواری تەکنەلۆجیا لە خزمەتی ووڵاتەکەماندا بەکاربهێنین". هاوکات سوپاسی ئەندامانی تیمی ئاڤێستای کرد بۆ هەوڵ و ماندوبوونیان لە بە ئەنجام گەیاندنی کۆنفرانسەکەدا.

بڕگەو بابەتەکانی کۆنفرانسەکە:

یەکەمین بڕگە و کینۆتی کۆنفرانسەکە - مەحیەدین شەعبان ، نوێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
کورتەیەک لەبارەی کۆمپانیای ئاڤێستا - یاد ڕەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاڤێستا
ناساندنێک بۆ کڵاودی مایکرۆسۆفت - یاد ڕەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاڤێستا
ڤیدیۆیەک لەسەر ئۆفیس ٣٦٥
ناساندنی ئۆفیس ٣٦٥ - ئاد ڕەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاڤێستا
ئەزموونکردنی ئیکسچەینج - ئامانج عەلی، بەڕێوەبەری بازرگانی ئاڤێستا
ناساندن و ئەزموونکردنی سکایپ بۆ بزنس - سنور هۆشمەند، شارەزای فرۆش
ڤیدیۆیەک لەسەر داهاتووی سکایپ
ناساندن و ئەزموونکردنی شێرپۆینت - ڕزگار تەیب، یاریدەری مارکێتینگ
ناساندن و ئەزموونکردنی وەندرایڤ - ڕزگار تەیب، یاریدەری مارکێتینگ
ناساندن و ئەزموونکردنی یامەر - ڕزگار تەیب، یاردەری مارکێتینگ
پرسیار و وەڵام
ناساندنی مایکرۆسۆفت ئاژوور - یاد رەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاڤێستا
باسکردنی تایبەتمەندی و بەشەکانی ئاژوور - یاد ڕەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاڤێستا
ئەزموونکردنی مایکرۆسۆفت ئاژوور - ڕەوەند جەمال، گەشەپێدەر لە ئاڤێستا
پرسیار و وەڵام



چەند وێنەیەک لە کۆنفرانسەکە:

 

  •