کێشەی ڤایرۆس و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
ڕۆژانە بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دوچاری کێشە دەبنەوە لە کۆمپیوتەرەکانیاندا و هەندێک جار ئەم کێشانە ڕۆژێکی تەواو یان زیاتر لە کارکردنیان دەبەن.
یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی کێشە لە کۆمپیوتەردا بریتییە لە ڤایرۆس و بەرنامە زیانبەخشەکان. هەرچەندە مەرج نییە هەموو کێشەیەکی کۆمپیوتەر بەهۆی ڤایرۆسەوە بێت، بەڵام دانانی سیستمی دژە ڤایرۆس یان ئەنتی ڤایرۆس پێویستییەکی حەتمییە و زۆربەی کێشەکان چارەسەر دەکات.
لەم چاوپێکەوتنەی کەناڵی گەلی کوردستاندا ژینۆ عومەر پسپۆڕ لە بواری ئای تی و سیستم ئەدمینی ئاڤێستاگروپ باس لە جۆر و چۆنیەتی زەفەربردنی ڤایرۆسەکان دەکات لەگەڵ شێوازەکانی خۆپاراستن لێیان.