Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

لە ساڵی ٢٠١٦ کێ براوەی شەڕی کڵاودە؟

کۆمپانیاکانی ئامازۆن و مایکرۆسۆفت دوانن لە بەهێزترین دابینکەرانی خزمەتگوزاری کڵاود. کۆمپانیای ئامازۆن لە هەموو چارەکێکی ساڵی ئابووریدا ڕاپۆرتی داهاتەکان لە بواری کڵاود دەخاتە ڕوو، بەڵام مایکرۆسۆفت لە جیاتی ئاشکراکردنی داهاتەکەی پێشبینییەکانی دەخاتە ڕوو. ئەمەش لەلایەن ستیڤ باڵمەر بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیاکە بە کارێکی هەڵە دانرا.

بەڵام ئایا تاچەندە مایکرۆسۆفت سەرکەوتوو بووە لە هەوڵەکانیدا بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی کڵاود؟ تاوەکو ئێستاش ئامازۆن بەشی زۆر بازاڕەکەی بەدەستەوەیە و زیاترین داهاتی دەست دەکەوێت. چاودێران پێیان وایە ساڵی داهاتوو لەسەر خزمەتگوزاری کڵاود شەڕی سەر شەقامەکان دەبێت  و پێیان وایە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەهێزترین لایەن دەبێت لەم میانەدا.

هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ زۆری ژمارەی کڕیارەکانی مایکرۆسۆفت لە بواری ئینتەرپرایزدا کە پێدەچێت مایکرۆسۆفت هەموویان قایل بکات خزمەتگوزاری ئاژوور و ئۆفیس ٣٦٥ بەکاربهێنن. هەروەها هۆکارێکی دیکەی دەگەڕێننەوە بۆ جیددی بوونی مایکرۆسۆفت لە بواری کڵاود و بە سەرکردایەتی ساتیا نادێلا کە هەمیشە مانشێتی کڵاود و مۆبایل دووبارە دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتە داراییەکانی کۆمپانیای ئامازۆن داهاتی ساڵانەی کڵاودەکەی بۆ ٢٠١٥ نزیکەی شەش ملیار دۆلار بووە. بەڵام ئەوەی چاودێران باسی دەکەن لە ساڵی داهاتوودا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت  لە ڕێگەی خزمەتگوزاری کڵاودی ئاژوورەوە هەشت ملیار دۆلار داهاتی دەبێت.

بۆچی مایکرۆسۆفت

هەرچەندە لە ئێستادا ئامازۆن داهاتی زیاتری دەست دەکەوێت، بەڵام مایکرۆسۆفت خۆی بە لەپێشتر دەزانێت و هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە:

خێراترکردنی کارەکان: لە ئاژووردا سیستمەکان و ژێرخانی وەهمی (Virtual Infrastructure) بەڕێوەدەبرێن بە جۆرێک کە گەشەپێدەر ڕاستەوخۆ دەستبەکاردەبێت. واتە پێویست ناکات وەکو ئەوەی لە کڵاودی ئامازۆندا هەیە خەمی ڕێکخستن و دامەزراندنی سیستمەجیاوازەکانی هەبێت.

سیستمی دوانەیی: ئاژوور دەتوانێت ببێتە بەشێک لە سیستمێکی ناوچەیی و گونجاوییەکی بێ وێنەی هەیە لەم بوارەدا. بەم جۆرە بەرنامەکان دەتوانن بەشێک لە سەرچاوەکانیان لە داتاسەنتەرە ناوچەییەکان و بەشێکی لە ئاژوور و بەشێکی دیکەشی لە شوێنی دیکەوە وەربگرن (Hybrid applications).

ژمارەی داتاسەنتەرەکان: ژمارەی داتاسەنتەرەکانی مایکرۆسۆفت زیاترینە و لە کۆی داتاسەنتەرەکانی گوگڵ و ئامازۆن زیاترە. ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە زیاد بووندایە.

ئاشنا و گونجا: ئاژوور ڕێگە دەدات گەشەپێدەران ئەو سەرچاوە و تووڵانە بەکاربهێنن کە لەگەڵیدا ڕاهاتوون و متمانەیان پێ دەکەن. هەریەک لە سیستمەکانی لینوکس و ویندۆز کاریان پێدەکرێت و پەیوەستبوونێکی باشی هەیە لەگەڵ ڤیژواڵ ستودیۆ، ئێکس کۆد، ئێکلیپس، گیتهەب، و هادوپدا. هەروەها چەندین تووڵی دیکەش لە مارکێت پلەیسەکەیدا بەردەست کراون کە پێشوەخت ئامادەکراون.

لە کوردستان

ئەو کۆمپانیا و ڕێکخراوانەی کە دەیانەوێت لە کوردستان و عێراق سوودمەند بن لە خزمەتگوزاری ئاژوور، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە کۆمپانیای ئاڤێستا گروپ کە پارتنەری مایکرۆسۆفتە و لە دابینکردنی کڵاودی مایکرۆسۆفتدا چەندین سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.