Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

کۆمپانیای ئاڤێستا، بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی

ئاڤێستا یه‌کێکه‌ له‌و کۆمپانیا چالاکانه‌ی که‌ له‌ بواری خزمەتگوزاری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری (IT) دا کار ده‌کات، به‌ تایبه‌ت له‌ بواری خزمەگوزاری کڵاود. ئاڤێستا له‌ ساڵی 2007 خزمه‌تگوزاریه‌کانی خۆی له‌ گشت بواره‌کانی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریدا دەست پێکرد به‌ شێوه‌یه‌کی پرۆفیشناڵ و به‌ به‌کارهێنانی تازه‌ترین زانست و ته‌کنه‌لۆژیای نوێ. ئاڤێستاگروپ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ بره‌ودان به‌ کاره‌کانی پاڵپشت و هاوته‌ریب به‌ پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا له‌ جیهاندا.

ئامانج

خزمه‌تکردن له‌ رێگه‌ی بره‌ودان به‌ بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری، هه‌روه‌ها هاندان و به‌خشینی خزمه‌تگوزاری ئایتی جۆراوجۆر به‌ رێکخراوه‌کان و داموده‌زگاکان بۆ به‌کارهێنانی سیستمی دیجیتاڵی هاوچه‌رخ له‌ پێناو باشتر و وردتر به‌ڕێوه‌چونی کاره‌کان و پاراستنی داتاکان و به‌خشینی سیمایه‌کی شارستانی بە هەرێمەکە.

 

سه‌رچاوه‌ی ته‌کنیکی

ئاڤێستا لەلایەن گروپێک له‌ که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ کاره‌کانی به‌ڕێوه‌ ده‌بات که‌ ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵ کارکردنیان هه‌یه‌ له‌ داموده‌زگا بیانی و حکومی و ناحکومیه‌کانیاندا، ستافی ئاڤێستا گروپ هه‌ڵگری چه‌ندین بڕوانامه‌ی تایبه‌تن وەکو MCTS, MCSA MCITP, MCT, CCNA and CIW Web Design. ئه‌مانه و خولیای ئه‌ندامانی ستافه‌که‌ بۆ کاره‌کانیان وای کردووە که‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ٥٠٠ ماڵپه‌ڕ و ٣٥ ئەپلیکەیشن یان بەرنامە بە سەرکەوتوویی دروست بکرێن.

 

جیاکەرەوەکانی ئاڤێستاگروپ 

  • ١. ستاف: بوونی ستافێکی شارەزا و بە ئەزموون لە بوارە تایبەتەکانیاندا
  • ٢. ئەزموون: ئاڤێستا ئەزموونی ٨ ساڵ کار کردنی هەیە و لەم ماوەیەشدا ژمارەیەکی زۆر پرۆژەی بە سەرکەوتویی جێبەجێ کردووە.
  • ٣. پاڵپشتی و سەپۆرت: ئاڤێستا گرەنتی هەموو کارەکانی دەکات و لە کاتی بوونی هەرکێشەیەک بەزووترین کات چارەسەریان دەکات
  •  

    •  هاوکارو پارتنەرەکان
    • ئاڤێستا گروپ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی جیهانی هاوکار و پارتنەرە بە تایبەت لەگەل کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، کە توانایی هەشت بواری جیاوازی کارکردنمان لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەیە.

      بۆ زانیاری زیاتر و ئاشنا بوونی زیاتر بە کارەکانمان و ئەو بوارانەی لەگەل کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کاری تیا دەکەین دەتوانن سەردانی  پۆرتاڵی ئاڤێستاگروپ لە پینپۆینت (pinpoint) بکەن.

      لە پارتنەرە جیهانییەکانی دیکەی ئاڤێستاگروپ بریتین لە کۆمپانیای ئەدۆبی کە ئاڤێستاگروپ بریکاری باوەڕپێکراویەتی بۆ فرۆشتنی هەموو بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی.هەروەها ئاڤێستاگروپ ژووری دانپێدانراوی هەیە لەلایەن پیرسن ڤیو ناوەندی جیهانی بۆ تاقیکردنەوەکان کە ڕێگەدەدات لە کوردستان و عێراقەوە بڕوانامە جیهانییەکان لەبواری تەکنەلۆژیای زانیاری بەدەستبهێنرێن. ئاڤێستاگروپ هەروەها لەگەڵ وایڵد وێست دۆمەین دابینکەری دۆمەین و ناونیشانی وێبسایتەکان هاوکارە.
       

      بەرهەم و خزمه‌تگوزارییه‌کان

      ئاڤێستا له‌ کۆمەڵێک بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریدا کاردەکات. بۆ ئاشنابوونی زیاتر به‌ ئه‌و کار و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که‌ ئاڤێستا پێشکەشیان دەکات و چۆنیەتی سودمه‌ندبوون لێیان هه‌وڵ ده‌ده‌ین جۆری کار و خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌ کورتی باس بکەین.

      جۆری خزمه‌تگوزاریه‌کان

      ١. گەشەپێدانی وێبسایت (Website Development): دروستکردنی وێب ئەپڵیکەیشن له‌سه‌ر خواستی داواکار بەشێوەی (Custom)، واتە داواکار سەرپشکە لە داواکردنی هەر بەش و خزمەتگوزاریەک کە لە وێب ئەپڵیکەیشنەکەیدا هەبێت، ئاڤێستا بە هیچ شێوەیەک قاڵبی ئامادەکراو (Web Template) و (CMS) ی ئامادەکراو بەکارناهێنێت بۆ دروستکردنی وێب ئەپڵیکەشن و داواکار نابەستێتەوە بە کۆمەڵێک بەش و خزمەتگوزاری سنووردارەوە کە لەو قاڵبە ئامادەکراوە یان لەو (CMS)ەدا هەیە.

      ٢. گەشەپێدانی بەرنامە (Application Development): دروستکردنی بەرنامەی مۆبایل، کۆمپیوتەر، (Desktop)، و بەرنامەی وێب (App) بۆ هەموو سیستمه‌کان وه‌کو سیستمی ژمێریاری،گه‌نجینه، سه‌رچاوه‌مرۆیه‌کان، ئاماده‌بوونی فه‌رمانبه‌ران هه‌ره‌ها چه‌ندین سیستمی تر بۆ‌ هەڵگرتن و پاراستنی هه‌ر جۆره‌ زانیاریه‌ک به‌ وردی و به‌ شێوەیەکی پرۆفیشناڵ‌.

      ٣. دابینکردنی هۆست و دۆمەین (Host & Domain): دابینکردنی هۆست و دۆمەین بۆ وێب ئەپڵیکەشن و ویبسایتەکان لەگەڵ بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی وورد  بۆیان.

      ئاڤێستا خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە بواری Hosting و بەڕێوەبردنیدا، بە جۆرێک کە هەر وێب ئەپڵیکەشنێک Host ی تایبەتی خۆی بۆ دابین دەکات بە گوێرەی قەبارە و جۆری وێب ئەپڵیکەشنەکە و ژمارەی خوێنەرانی و کاری وێب ئەپڵیکەشنەکە و... هتد.

      هەروەها پەپێی ئەو ئەزموونە ٨ ساڵیەی کە لەم بوارەدا هەیەتی، ئاڤێستا دەتوانێت باشترین و گونجاوترین هۆست بۆ وێب ئەپڵیکەشنەکان ئامادە بکات لەڕووی Security و خێراییەوە، هەروەها لەڕووی گونجاوی نرخەوە.

      ٤. پاڵپشتی و مێزی یارمەتی (IT Support & Help Desk): ئاڤێستا ستافی تایبەت و بە ئەزموونی هەیە بۆ پاڵپشتی کردنی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت (Private sector) لەڕووی هەموو پێداویستی و خزمەتگوزاریەکی IT، هەروەها چەندین کڵاینتی لۆکاڵ و جیهانیی هەبووە لەم بوارەدا.

      بەرهەمەکان

      ئاڤێستا چەندین بەرنامەو بەرهەمی تایبەتی بۆ دەزگا حکومی و تایبەتەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکان دروست کردووە کە مایەی ئاسودەیی ئەوان و شانازای خۆمانن. هاوکات چەند بەرهەمێکی گشتی کە بۆ هەمووان بەردەستن لە ئاڤێستاگروپ دروست کراون وەکو سیستمێکی پشتبەستوو بە تەکنەلۆژیای وێب بۆ بەڕێوەبردنی فرۆشتن و پەیوەندی کڕیارەکان، هەروەها سیستمێک بۆ بەڕێوەبردنی بەشی کارمەندان و سەرچاوە مرۆییەکان.

      تەکنەلۆژیای بەکارهاتوو

      هەروەک لە جیهاندا بەشێوەیەکی زۆر فراوان بەکاردەهێنرێن، تەکنەلۆژیاکانی مایکرۆسۆفت زیاترین بەکارهێنانیان هەیە لە ئاڤێستادا. شانازی دەکەین کە لەم بوارەدا خەڵاتی تایبەتمان لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەرگرتووە و لەم ڕووەوە پاڵپشتی بەردەوام  دەکرێین بۆ ئەوەی خزمەگوزارییەکانی لە هەرێمەکەمان و لە عێراق بە گشتی پێشکەش بکەین. سەرکەوتنمان لەم بوارەدا سەرنجی پارتنەرەکانی دیکەی مایکرۆسۆفت لە ووڵاتە دراوسێکان كێشاوە، بە جۆرێک کە ئەوانیش دەیانەوێت چاو لە ئێمە بکەن و ڕێنماییمان لێ وەربگرن.

      کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بۆ ساڵی ٢٠١٥ ئاڤێستای وەکو پارتنەری هەڵبژاردەی خۆی لە عێراق خەڵات کرد. هەمان ساڵ  چیرۆکی سەرکەوتنی ئاڤێستاگروپی لە وێبسایتەکەیدا بڵاوکردەوە کە ئاماژەی دەدا بە ڕێگەگرتن و پارێزگاری وێبسایتێکی حکومەت لە هێرشە ئەلەکترۆنییەکان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجییەکانی کڵاودی مایکرۆسۆفت لەلایەن ئاڤێستاگروپەوە.

      مایکرۆسۆفت ئاژوور

      ئاژوور کۆمەڵێک خزمەتگوزاری کڵاودی مایکرۆسۆفتە بۆ جێگرتنەوەی ژێرخانی تەکنەلۆژی و بەڕێوەبردنی تۆڕەکان (IaaS). واتە بەشداربوو بەرامبەر بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە کرێیەکی مانگانە دەداتە مایکرۆسۆفت و چیتر پێویست ناکات خەمی دامەزراندن و چارەسەری کێشە تەکنیکییەکانی هەبێت کاتێک دەیەوێت گەشە بە بزنسەکەی بدات. بە بەشداری کردن لە خزمەتگوزاری ئاژوور پێویست ناکات سەرمایەیەکی زۆر دابنێیت بۆ بەشی ئای تی بزنسەکەت، بەڵکو بە ئەندازەی پێویستییەکانت و بە کرێیەکی گونجاو سوودمەند دەبیت لە نوێترین تەکنەلۆژیاکان لە ژێرخانێکی گەورە و بەهێزی مایکرۆسۆفتدا کە گرەنتی ٩٩.٩٩٪ دەکات بۆ بەردەست بوونی بەردەوامی خزمەتگوزارییەکان.

      ئۆفیس ٣٦٥

      ئۆفیس ٣٦٥ یەکێکی دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکانی کڵاودی مایکرۆسۆفت. بە شێوەیەکی گشتی ئۆفیس ٣٦٥ لەم خزمەتگوزارییانە پێک دێت:

      ١. بەرنامەکانی ئۆفیس وەکو وۆرد و ئەگزڵ و پاوەرپۆینت لەسەر ئامێرە جیاوازەکان و لەسەر وێب

      ٢. خزمەتگوزاری وەن درایڤ بۆ خەزن کردن و هەڵگرتنی فایلەکان لەسەر کڵاود

      ٣. خزمەتگوزاری ئیکسچەینج بۆ بەڕێوەبردنی ئیمەیڵ و ڕۆژمێر لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان

      ٤. خزمەتگوزاری شێرپۆینت بۆ هاوبەشی پێکردنی فایلەکان لە ناوەوەو دەرەوەی تۆڕی ڕێکخراو و کۆمپانیاکان

      ٥. سکایپ و سکایپ بۆ بزنس کە ڕێگەدەدەن پەیوەندییەکان و کۆبوونەوەکان بە ئاسانی و بە باشترین شێوە ئەنجام بدرێن

      ٦. خزمەتگوزاری یامەر بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت لە ناو کۆمپانیاو دامەزراوەکان

      ئۆفیس ٣٦٥ ڕێگەدەدات بەکارهێنەران لە هەموو شوێنێکی دنیاوە و لە هەرکارێکدا کە دەیانەوێت کارەکانیان ئەنجام بدەن. بە جۆرێک کە پەیوەندی نێوان بەکارهێنەران و کارکردنیان بەیەکەوە ئاسان و خێرابێت.

      بە بەکارهێنانی ئۆفیس ٣٦٥ چیتر دواکەوتن لە پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا نابێتە خەمێکی بەکارهێنەران چونکە لەگەڵ ئۆفیس ٣٦٥ بەردەوام لە پەرەسەندایت. هەروەها داتا و زانیارییەکان پارێزراو دەبن لە مەترسی دزران و هێرشە ئەلەکترۆنییەکان لەگەڵ سیستمێ بەهێزی پاراستن لە سپام.

      بەکارهێنەرانی ئۆفیس ٣٦٥ دەتوانن سوود لە شیکاری وورد و بەسوود لەسەر زانیارییە تۆمارکراوەکانیان وەربگرن بە جۆرێک کە پێشوەخت ئاگاداری ڕووداو و دەرەنجامە پێشبینی نەکراوەکان دەبن. ئەم سیستمە زیرەکە ڕێگە دەدات بە گوێرەی پێویست و دوور لە مەسروفاتی زیادە بودجە دابین بکرێت و تێچووی زیادە بۆ بەکارهێنەر دەگەڕێتەوە.