Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

نهێنییەکانی خزمەتگوزاری کڵاودی مایکرۆسۆفت

مانگی ڕابردوو ٢٧ تشرینی یەکەم ‫‏مایکرۆسۆفت بەشێکی نوێی یاری ڤیدیۆیی ‫هەیڵۆ (Halo 5: Gardians) ئاشکراکرد و توانی تەنها لە یەک هەفتەدا ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ مایکرۆسۆفت دەستەبەربکات. هاوکات مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە بەم سەرکەوتنە بێ وێنەیە نرخی خاوەندارێتی یارییەکە بۆ پێنج ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە. پێدەچێت ئەم ریکۆردە نوێیە کە لە مێژووی ئاشکراکردنی یاریدا نەبینراوە بچێتە کتێبی گینس بۆ ڕوداوە سەرسوڕهێنەکان. 

بڕیار وایە مانگی داهاتوو پاڵەوانێتی پێشبڕکێی یارییەکە دەست پێبکات و تا مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو درێژە بکێشێت. بەشداربووان دەتوانن لە کیشوەرە جیاوازەکانی جیهانەوە و لە تەمەنی ١٣ ساڵ بەدواوە بەشداربن لەم پێشبڕکێیەدا. پاڵەوانی پێشبڕکێکە بە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت و ئەم پارەیەش لە زیادبووندایە.

زۆری بڕی داهات تەنها زانیاری سەرسوهێن نییە، بەڵکو لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٢١ ملیۆن کاتژمێر بە یاریکردن تێپەڕکراوە و تیایدا حەوت ملیۆن یاری ئەنجام دراوە کە زیاتر لە کەسێک بەشدارییان تێداکردووە.

ئەم یارییە پشت بە کڵاودی مایکرۆسۆفت دەبەستێت، هەمان ئەو کڵاودەی کە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی مایکرۆسۆفت وەکو بینگ، سکایپ، ئۆفیس ٣٦٥، و ئاژوور پشتی پێدەبەستن.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یەکێکە لە باشترینەکان لە بواری خزمەتگوزاری کڵاود و ژمارەیەکی زۆر داتاسەنتەری لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا هەیە کە لە کۆی هەموو داتاسەنتەرەکانی ڕکابەرەکانی زیاترن.

ساڵی ١٩٨٩ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یەکەمین داتاسەنتەری لە کەمپەکەیدا لە رێدمۆند، واشنتۆن دروستکرد. ئێستا خزمەتگوزارییەکانی کڵاودی مایکرۆسۆفت لە زیاتر لە ٩٠ بازاڕی جیهانیدا بەردەستن. ژمارەی ئەو خزمەگوزارییانەی کە لە كڵاودی مایکرۆسۆفتدا پێشکەش دەکرێن لە ٢٠٠ خزمەتگوزاری زیاترە کە بەردەوام، ٣٦٥ ڕۆژ لە ساڵێک و هەفتانە و ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بەردەستن.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زیاتر لە ١٥ ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری کردووە لە بونیاتنانی ژێرخانی کڵاودو خزمەتگوزارییەکانیدا. زیاتر لە یەک ملیۆن سێرڤەر لە زیاتر لە ١٠٠ داتاسەنتەردا و بەسەرپەرشتی کڵاودی مایکرۆسۆفت بەڕێوەدەبرێن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەموو چرکەیەک کڵاودی مایکرۆسۆفت زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار داواکاری (Request) جێبەجێ دەکاتکێبڵی فایبەر ئۆپتیک بۆ بەیەک گەیاندنی تۆڕەکانی مایکرۆسۆفت سێ جار لە زەوی بۆ مانگ درێژ دەبیتەوە و دەگەڕێتەوە.