Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

بەرنامەکانی ئۆفیس و ئۆفیس ٣٦٥

بەرنامەکانی ئۆفیس لە هەموو جیهاندا ناوبانگیان هەیە وەکو باشترین بەڕێوەبەری کارەکان لە فەرمانگە و نوسینگەکان و لە ژیانی ڕۆژانەدا. هۆکاری ئەم ناوبانگەش ڕوونە کە بریتییە لە بەتوانایی و گونجاوبوونی بەرنامەکانی ئۆفیس لە جێبەجێکردنی هەموو ئەو کارانەی پەیوەندییان بە ژمارە و ووشە و وێنە و ئیمەیڵ و زۆر شتی دیکەوە هەیە.

ئەزموونی ٢٠ ساڵ کارکردن و داهێنانی بەردەوام لە گەشەپێدانی بەرنامەکانی ئۆفیس و هاوکات پشت بەستنی زیاتر لە ملیارێک بەکارهێنەر بەم بەرنامانە چەند هۆکارێکن بۆ دەستەوسانی ڕکابەرەکانی لە بازاڕی ئەم جۆرە بەرهەمانەدا کە پێیان دەوترێت بەرنامە بەرهەمهێنەکان.

هەرچەندە لەسەرەتادا بەرنامەکانی ئۆفیس تەنها بۆ کۆمپیوتەرەکان بەردەستبوون، بەڵام ئێستا لە زۆربەی ئامێرەکان بوونیان هەیە وەکو مۆبایل و تابلێتە ئەندرۆیدەکان، ئایفۆن و ئایپادەکان، لەگەڵ ماک و هەموو ئەو ئامێرانەی کە پشت بە سیستمی ویندۆز دەبەستن.

بەرنامەکانی ئۆفیس بەردەوام نوێگەرییان تێدا دەکرێت و توانایان زیاتر دەبێت. بەجۆرێک یەکەمین دەرچووی بەرنامەی وۆرد لە ساڵی ١٩٨٩ تەنها ١٠٠ فەرمان و دوو شریتی فەرمانەکانی تێدا بوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات تایبەتمەندییەکانیش زۆرکران، بەجۆرێک کە ئۆفیسی ٢٠٠٣ زیاتر لە ١٥٠٠ فەرمان و ٣٠ شریت زیاتری لەخۆگرتبوو.

هەر ئەمەش وایکرد بەشی دیزاین لە تیمی ئۆفیس بیر لە ڕێگەچارەیەک بکەنەوە بۆ ئاسانتر دۆزینەوەی فەرمانەکان. ئەوە بوو لە ئۆفیسی ٢٠٠٧ هاوڕێ لەگەڵ زیاتربوونی تایبەتمەندی و فەرمانەکان دیزاینێکی نوێ بۆ ئۆفیس دانرا کە پێی دەوترێت ریبن (Ribbon). ئەم دیزاینە تا ئێستا و لە ئۆفیسی ٢٠١٦ بەکاردەهێنرێت کە دوایین وەشانی بەرنامەکانی ئۆفیسە.

لە ووڵاتی ئێمە

لە ووڵاتی ئێمەدا کڕینی بەرنامەکانی ئۆفیس بەشێوازە یاساییەکەی ئەنجام نادرێت و هەموان پشت بە کۆپی نایاسایی یان دزراوی ئەو بەرنامانە دەبەستن. سەرەڕای ڕێخۆشکردن بۆ هێرشی ئەلەکترۆنی و بەشداری لە کاری نایاسایی و تێکدەر، ئەم جۆرە کۆپییانە هۆکاری سەرئێشەن بۆ بەکارهێنەران چونکە لەکاتی پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتەوە ئەگەری لەکارکەوتنی بەرنامەکان دێتەئاراوە. واتە تۆ تەنها فریای ئەوە ئەکەویت کە ئەم بەرنامەو ئەو کراکە تاقیبکەیتەوە بە ئومێدی ئەوەی ئۆفیسەکەت بکەوێتەوە کار. یان ئەگەر شارەزا نەبیت پێویستە کاتەکانت بە هاتووچۆی فرۆشگاکانی ئەو بەرنامە نایساییانە ببەیتە سەر.

زۆر کەس پێیان وایە تووشی ئەو سەرئێشەیە نابن کە ئێمە باسی دەکەین چونکە ئۆفیسەکانیان پەیوەست ناکەن بە ئینتەرنێتەوە. بەڵام ئەم کارە نەک هەر چارەسەر نییە بەڵکو سەرەڕای بەکارهێنانی کۆپییەکی ساختە لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان ناتوانن لە تایبەتمەندییە نوێ و پێشکەوتووەکانی ئۆفیس سوودمەند بن. لەکاتێکدا کە بەرنامەکانی ئۆفیس وەکو هەموو بەرنامەیەکی دیکە پێویستیان بە نوێکردنەوە و چارەسەری ئەو گرفتانە هەیە کە لە دوای کەوتنە بازار دەردەکەون.


ئۆفیس ٣٦٥

ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکی نوێی مایکرۆسۆفت وەربگرن کە تەواوی ئەو کێشانە چارەسەر دەکات. ئەم خزمەتگوزارییە سەرەڕای ئەوەی هەموو بەرنامەکانی ئۆفیس لە خۆدەگرێت، هاوکات بە بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییەدا دەتوانیت سودمەند بیت لە بەکارهێنانی بێبەرامبەری پەیوەندییەکانی سکایپ بۆ مۆبایل و سکایپ بۆ بزنس و چەندین خزمەتگوزاری دیکەی وەکو وەن درایڤ بۆ خەزنکردن یان یامەر بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی وخزمەتگوزاری بەسوودی دیکە کە دواتر دێینە سەرباسیان.

چیتر گرانی بەرنامەکانی ئۆفیس یان بەکارهێنانی نایاسایی ئەو بەرنامانە نابێتە هۆی سەرئێشە چونکە ئۆفیس ٣٦٥ ڕێگەت پێدەدات بە یەکجار کڕینی ئەو خزمەتگوزارییە بەرنامەکانی ئۆفیس لەسەر هەرکۆمپیوتەرێک کە دەتەوێت بکاربهێنیت. شێوازی پارەدان بۆ ئەم خزمەگوزارییەش مانگانە یان ساڵانەیە، بە جۆرێک کە تێچووی بەکارهێنانی بەرنامەکانی ئۆفیس کەمتر دەبێت لە تێچووی خواردنەوەی ڕۆژانەی تەنها یەک چا.
بەشداربووانی خزمەتگوزاری ئۆفیس ٣٦٥ بە بێبەرامبەر هەموو نوێبوونەوەیەکی بەرنامەکانی ئۆفیس وەردەگرن و چیتر پێویست ناکات وەشان یان ڤێرژنە نوێکانی ئۆفیس بکڕنەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئۆفیس ٣٦٥ ڕێگەدەدات بەکارهێنەران لە هەر ئامێرێکەوە کە دەیانەوێت، لە هەمان کات و بەیەکەوە بەشداری بکەن لە کارکردن و دروستکردنی فایلەکانیاندا.

ئۆفیس ٣٦٥ بە گوێرەی پێویستی و بە چەند پلانێک دەفرۆشرێت. پلانی تاکەکەسی و خێزان لەگەڵ بزنس و ئینتەرپرایز لە سەرەکیترین پلانەکانی ئەم خزمەتگوزارییەن.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئۆفیس ٣٦٥ ئەم بڵۆگە بخوێنەرەوە: ئۆفیس ٣٦٥ و تایبەتمەندییەکانی