Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003 / +964 (0) 770 593 1119

كۆنفرانسی ساڵانەی مایکرۆسۆفت بۆ ساڵی ٢٠١٥

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ساڵانە کۆنفرانسی خۆی لەگەڵ پارتنەرەکانی (هاوبەشەکانی) خۆی دەبەستێت لە هەموو جیهان کە هەرساڵەی لە شارێک ئەنجام دەدرێت.کۆنفرانسی جیهانی ساڵانەی مایکرۆسۆفت Microsoft Worldwide Conference کۆنفرانسێکە ساڵانە دەبەسترێت تێیدا مایکرۆسۆفت کارەکانی ساڵی پێشوو باسدەکات کە ئەنجام دراوە و پلانی ساڵی نوێ دەدات بە هاوبەشەکانی و نوێترین تەکنەلۆجیاکانی نمایش دەکات. هەروەها چەندین سیمینار و وۆرکشۆپ وخولی ڕاهێنان سازدەدرێت لەو کۆنفرانسەدا کە ٥ ڕۆژ دەخایەنێت. لەم کۆنفراسەدا ەسەرجەم پارتنەرە چالاکەکانی مایکرۆسۆفت بەنگهێشت دەکرێن و پارتنەرە سەرکەوتوەکان خەڵات دەکرێن. جیاواز لە ساڵانی پێشوو ساڵی ٢٠١٥ بۆ یەکەم جار کۆمپانیایەک لە کوردستان و عیراق بەشداری کۆنفراسەکەی کرد و خەڵاتی باشترین پارتنەری وەرگرت لە سەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٥ کە ئەویش ئاڤێستا گروپە.  

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پارتنەرە خەڵاتکراوەکان  کلیک لێرەبکە

بۆ ساڵی ٢٠١٥ کۆنفرانسی ساڵانەی مایکرۆسۆفت لە شاری ئۆرلاندۆی سەر بە ولایەتی فلۆریدا بەسترا بە بەشداری کردنی زیاد لە 15 هەزار کەس لە رۆژی ١٢ تا ١٦ ی مانگی تەمموزی ٢٠١٥. بەرنامەی کۆنفرانسەکە بەم شێوەیە بوو:

 

ڕۆژی پێش دەستپێکردن: تۆمارکردن و وەرگرتنی باج هەروەها وەرگرتنی زانیاری ئەجیندا لەسەر بابەتەکانی کۆنفرانسەکە. بۆ ئەم مەبەستە ئەپێکی تایبەت دروستکرابوو بۆ مۆبایل و بۆ ئاگاداربوون و لە شوێن و کاتی سیمینارەکان، پاشان بەستنی چەند سیمینارێک بۆ کاراکرنی کاری پارتنەرەکان.

ڕۆژی یەکەم: سەرجەم ئامادەبوان بەرەو گەورەترین هۆڵی Orange Convention Center بەڕێکەوتن. سەرەتا کردنەوەی کۆنفراسەکە لەلایەن Phil Sorgn جێگری بەڕێوبەری مایکرۆسۆفت بە ستایشی دەوری پارتنەرەکان لە سەرخستنی مایکرۆسۆفت و سوپاسی تایبەت بۆ پارتنەرە خەڵاتکاراوەکان. پاشان لێدوانی ساتیا نادیلا بەڕێوبەری جێبەجێکاری مایکرۆسۆفت و ڕوانینی نوێی کۆمپانیا بۆ داهاتووی تەکنەلۆژیا و خزمەتی خەڵک لەڕێگەی تەکنەلۆژیاوە. پاشان کۆمەڵێک دیمۆ پێشکەش کرا کە تێیدا نویترین تەکنەلۆژیای مایکرۆسۆفت خرایەروو لەوانە:

- گیگ جام Gig Jam

-‌‌ هۆڵۆلئنز HoloLens

- هۆڵۆگرام Hologram

- ویندۆزی ١٠ 

پاشان خوانێکی تایبەت ئامادەکرا بۆ پارتنەرە سەرکەوتوەکان لەگەڵ بەڕێوبەری چێبەجێکاری مایکرۆسۆفت ساتیا نادێلا، و سوپاسی پارتنەرە سەرکەوتەرکانی کرد.
 

ڕۆژی دووەم: کۆمەڵێکی زۆر سیمینار ئەنجامدرا زیاد لە ١٢٠ سیمیناری جیا لە چەندی بواری جیاواز لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تا ٥:٣٠ ی ئێوارە هەرسیمینارە و لە هۆڵێکی تایبەت بوو، بەشداربووان بەپێی خواستیان بۆ سیمینارەکان بەشداریان دەکرد. زۆربەی سیمینارەکان نوێترین تەکنەلۆژیاکانی مایکرۆسۆفتیان ئەخستەڕوو و هەروەها هاندان و فێرکردنی پارتنەرەکان بۆ بەکارهێنان و بازاڕکردنی بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت و زیادکردنی توانی مرۆیی و تەکنیکی پارتنەرەکان.

ڕۆژی سێهەم: کی نۆتی دووهەم سەرەتا لەلایەن Phil Sorgn کرایەوە پاشان باسی پارێزگاری کردنی کردنی تۆڕی ئینتەرنێت کرا لەو کەسانەی کە تەکنەلۆژیا بۆ مەرامی خراپ بەکاردەهێنن و پێدانی متمانەی تەواو بە بکارهێنەران. پاشان بەڕێوبەری کاری مایکرۆسۆفت کیڤن تێرنەر Kevin Turner باسی دەسکەوتەکانی مەیکرۆسۆفتی کرد و بەراورد لەگەڵ رکابەرەکانی کە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە و پلانی مایکرۆسۆفت بۆ ساڵی نوێ.

ڕۆژی جوارەم: سیمناری ناوچەکان. مایکرۆسۆفت جیهانی کردوە بەچەند ناوچەیەکەوە بۆ بەڕێوەبردنی پارتنەرەکان، هەر ناوچەیەی بەجیا سیمیناری خۆیان دەکرد. کوردستان و عیراق ئەکەوێتە ناوچەی (خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا) لەم سیمینارە باس دەستکەوتەکانی مایکرپسۆفت کرا بۆ ساڵی ٢٠١٥ و پلانی نوێ بۆ ساڵی ٢٠١٦ .

مایکرۆسۆفت لە کۆنفراسی ساڵانەی خۆی خەڵات دەبەخشێت بە باشترین پارتنەر بۆ هەر ووڵاتێک. لە کۆی هەزاران پارتنەر تەنها ٤٨ پارتنەر خەڵات کران بۆ سالێ ٢٠١٥ ئەوانەی کە توانییانە بەباشترین شێوە بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت بەکار بهێنن و داهێنان بکەن لە پەرەپیدان و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان.

 

ئاڤێستا گروپ خەڵاتی ساڵی ٢٠١٥ ی پێ بەخشرا وەکو باشترین پارتنەی عیراق، کە ئەمە بۆ یەکەم جارە کۆمپانیایەکی کوردی و تەنانەت عیراقیش کە خەڵاتی لەو جۆرە وەربگرێت. ئاڤێستا گروپ لە ساڵی ٢٠١٥ توانیویەتی بەباشترین شێوە کلاودی مایکرۆسۆفت بەکاربهێنێت و زیاترین وێبسایت و ئاپ دروست بکات بۆ مایکرۆسۆفت کلاود. 

بۆ بینینی سەرجەم ڤیدۆکانی ئەم کۆنفراسە کلیک لێرە بکە

بۆ بینینی وێنەکانی ئەم کۆنفرانسە و بەشداربوونی ئاڤیستا گرووپ کلیک لێرەبکە.