Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Baghdad

Erbil

Basra

2021-10-04 - 09:20

نرخ و تایبەتمەندییە نوێیەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠٢١ ئاشکراکرا

مایکرۆسۆفت نرخی مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠٢١ی ئاشکراکرد و بەم شێوەیەیە:
- مایکرۆسۆفت ئۆفیسی Home and Student نرخەکەی ١٤٩.٩٩ دۆلارە کە بەرنامەکانی ۆرد و ئێکسڵ و پاوەرپۆینت و وەن نۆت و تیمس لەخۆدەگرێت هەم بۆ ویندۆز و هەم بۆ ماک.

- مایکرۆسۆفت ئۆفیسی Home and Business نرخەکەی ٢٤٩.٩٩ دۆلارە کە هەموو ئەو شتانە لەخۆدەگرێت کە لە ئۆفیسی Home and Studentدا هەیە زائیدەن مایکرۆسۆفت ئاوتلووک.

مایکرۆسۆفت ڕاگەیاندووە کە لەگەڵ بەردەستبوونی ویندۆز ١١ لە ٥ مانگی ١٠دا مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠٢١یش بەردەست دەبێت و تایبەتمەندییە نوێیەکانیشی ڕاگەیاند، کە دیارترینیان ئەمانەن:

- لە ڕێگەی تایبەتمەندی "فرەنووسەر/co-authoring" لە ئۆفیسی ٢٠٢١دا دەتوانیت لەگەڵ کەسانی تردا کار لەسەر هەمان فایل بکەیت لە هەمان کاتدا.

- مایکرۆسۆفت تیمس ئێستا بەشێکە لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس.

- گۆڕانکاری و تازەکردنەوەی دیزاین.

- هەروەها چەندان تایبەتمەندی تر کە پێشتر لە مایکرۆسۆفت ٣٦٥ هەبوون و ئێستا بۆ مایکرۆسفت ئۆفیسش زیاد دەکرێن.

مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠٢١ بۆ ویندۆز ١٠ و ویندۆز ١١ و کۆتا سێ ڤێرژنی ماک بەردەستبێت.

سەرچاوەکان/ 
- mspoweruser.com
- theverge.com