Chat With Avesta Group Staff

Call us : +964 (0) 770 577 0003


ئاهەنگی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاڤێستا بەڕێوەچوو

بەبۆنەی یادی ١٠ ساڵەی دامەزراندنیەوە ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ کۆمپانیای ئاڤێستا ئاهەنگێکی  تایبەتی لە هۆتێل ڕۆتانا سازکرد.

هەموو کارمەندەکانی ئاڤێستا لەگەڵ ژمارەیەک میوان و کۆمەڵێک لەوکارمەندانەی کە پێشتر لە ئاڤێستا کاریان کردبوو ئامادەی ئاهەنگەکە بوون.

لە ئاهەنگەکەدا باسێکی کورت لە رۆژانی کارکردن کرا و  یادەوەری خۆشیان بیرهێنایەوە کە لەگەڵ یەکتری ئەزموونیان کردبوون. هاوکات ئێوارەخوانێک و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ میوزکی لایڤ بەشێکی دیکەی ئاهەنگەکەبوون.

ئاڤێستا کۆمپانیایەکی بواری تەکنەلۆژیای زانیارییە و ساڵی ٢٠٠٧ بە دروستکردنی وێبسایت لە شاری سلێمانی دەستی بەکارکرد. لە ماوەی چەند ساڵێکی کەمدا ژمارەی خزمەتگوزارییەکانی گەشەی کردو جوگرافیای کارەکانیشی فراوانتربوو.

ستافێکی شارەزا و بەئەزموون کە ژمارەیان ١٨ کەسە کارەکانی ئاڤێستا بەڕێوەدەبن کە زۆربەیان هەڵگری چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتین.

ئاڤێستا هاوکار و پارتنەری چەندین کۆمپانیای جیهانییە وەکو مایکرۆسۆفت، سیسکۆ، ئەدۆبی، کاسپەرسکی، و پیرسن ڤیو. هەروەها لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دوو ساڵە ئاڤێستا وەکو پارتنەری هەڵبژێردراوی خۆی لە عێراقدا خەڵات دەکات. لە کوردستانیش بەڕێوەبەی ڕێگەپێدراوی ئاڤێستا لە لایەن ڕێکخراوی کیدۆوە وەکو دەستپێشخەرێکی کاریگەری کار خەڵات کرا.